(خودایه کوردستان بپارێزه)
لٚه دێر زە مانه وه ئه وه سه لمێن ڕاوه که نه ته وه ی کورد نه ته وه یه کی ئاشتی خوازوو لێ بوورده یه .نه ته وه یه کی سته م لێکراوبووه وسته م کارنە بووه .بۆیه خودا کوردستانێکی پیرۆزکراوو پڕ به ره که تی پێ به خشیوین. کاتی خۆی حه زره تی. نوح .علیە السلام .دوعای کرد خودابۆمان باس ده کا ده فه رموێ(وقل رب انزلني منزلامباركا وأنت خيرالمنزلين)فه رمووی خودایه له شێوێنکی پیرۆزکراو دامبه زێنه . خودا ڵه خاکی کوردان دایبه زاند . که واته ئێمه ش ده بی ئه وکوردستانه مان خوشبوێ وبه رگری لێ بکه ین دوعای خێر بۆ وڵاتی خۆمان بکه ین. پئغه مبه ری خۆشه ویست (ﷺ ) که چاوی به کێوی ئوحد دەکەوت دەی فه رموو (هذاجبل يحبنا ونحبه) ئه وکێوه ئێمه ی خۆشده وێین ئێمه ش ئه ومان خۆشده وێ. ئه وه ئاینی پیرۆزی ئیسلامه پێمان ده لێ ده بی خاک ونیشتمان وداروبه ردی وڵاتی خۆت خۆشبوێ . چونکه شوناسی دین وناسنامه ی نه ته وەی وخۆشویستین خاکی خۆت هیچ کات دژی یه کتر نه بوونه به ڵکوو ته واوکه ری یه کترن. ئێستاش ده بینین کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به دۆخێکی زۆرهه ستیاروو ئالۆزوو گۆڕان کاری سیاسی خێراو جیۆپۆله تیک تێپه ڕده بیت. به ئاگر دە ورمان دراوه شه ڕوو ملمڵانێ ی وڵاتانی زل هێزوو تێک چۆنی باری ئاسایش وئابووری پێش هاتی مه ترسیدارن. به ڵام سه ره ڕای ئه وهه موو پیڵانه ی دژی نه ته وه ی کورد هه نه کوردستان به ڕابه رایه تی سه رۆک بارزانی وخوێنی شه هیدان له سه رئاستی ئیقلیمی ونێو ده وڵه تی به ره و پئش چۆنێکی یه ک جار گه وره ی به خۆ وە بینیوه. بویته نموونە یه کی جوانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست لە ڕووی خزمه ت گۆزاری وئاوه دانی وسه قام گیری ولێبوورده یی و پئکه وه ژیان. سه رە ڕای هه بوونی نه ته وه ی جیاواز ئایین وئایینزای جیاواز هزروو مه زهه ب گه ڕای جیاواز. به ڵام هه موویان وه کوو برا پئکه وه ده ژین. ئێستاش سوپاس بۆخودا خاوه ن حکومه ت وپه ڕڵه مان ودامه زراوه ی خۆمانین . به ڵام ده بی ئه وە مان له یاد نەچیت ئه وکیانه وسه قام گیری وئاسایش و ئارامی وئاشته وایه ی هه مانه ئه م ده سکه وتانه به ئاسانی به ده س نه هاتوون. به لکوو میلله ته که مان ئۆقیانۆسێک خوێنی ڕشتووه هه زاران که س کیمیا باران وجینۆسایدوو به زیندووی ژێر گل کران هه زاران دایک جه رگ سووتاوکران هه زاران منداڵ بێ باوک کران هه زاران ماڵ وگوند خاپورکران هه زاران پێشمه رگه شه هیدوو بریندار کران. تائه وکیانه وسه قام گیریه و حکومه ته دورست بوو. ئه وه ی ئێستا له سه رشانی ئێمه یه ئه وده سکه وتانه بپارێزین وڵاتی خۆمان خۆشبوێ هه میشه دوعای پاراستنی ئاسایش وئارامی بۆ کوردستان بکه ین.خودای گه وره له قورئانی پیرۆز بۆمان باسی حه زره تی ئیبراهیم .(علیه السلام). ده کا ده فه رمووێ(واذ قال ابراهيم رب اجعل هذا بلدا آمنا وارزق أهله من الثمرات)حه زره تی ئیبراهیم ئه و دوعایه ی ده کرد ده ی فه رموو خودایه ئاسایش وئارامی وسه قام گیری ئه وشاره بپارێزه سە روه ت وسامان وڕزق وڕۆزی و به رو بووموو خۆش گۆزه رانی پێ ببه خشه. پئغه مبه ری خۆشه ویستیشمان (ﷺ) هه میشه دوعای بۆ شاری مه دینه ده کرد کە خودا به ره که ت بهاوێته ئه وشارە وخۆش گۆزه رانی و سه قام گیری پئ ببه خشی ده ی فه رموو(اللهم بارك لنافي ثمرنا وبارك لنافي مدينتان وبارك لنا فی صاعنا وبارك لنافي مدنا) که واته ئێمه ش به ده س گرتن به مه نهه جی پئغه مبه ران باهه میشه دوعابکه ین که خودا کوردستانمان بپارێزی خاک و وڵات وئاسایش وئارامی وسه قام گیری مان بپارێزی.

مهلا نهجات شێروانی