فرمێسك بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(چیرۆك)بڵاوكردەوە
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (فرمێسك حافیز) بەرهەمێكی نوێی گۆرانیی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
فرمێسك لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(چیرۆك)بڵاوكردەوە كە هونەرمەندی دیاری كورد (بورهان موفتی زادە) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ناسڕ حیسامی)تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها (مەجید كازمی) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووەو (حیسام یوسفی)كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.
لە ئێستادا خانمە هونەرمەند فرمێسك حافیز ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداریی لە سێیەمین فیستیڤاڵی مەولانا لە فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی,كاتژمێر 9ی شەو لە یەكەم ڕۆژی فیستیڤاڵ ڕێكەوتی 23/7/2026 لەسەر ستێج ئامادە دەبێت و چەند بەرهەمێكی ناوازەی خۆی پێشكەش بە ئامادەبووان دەكات,هاوكات هەر لەم فیستیڤاڵەدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ (بەختیار سالح) بەشدار دەبێت و كاتژمێر 9ی شەو ڕێكەوتی25/7/2026 كۆنسێرتی دەبێت.
سێیەمین فیستیڤاڵی مەولانا بۆ ماوەی 8ڕۆژ تاوەكو ڕێكەوتی 30/7/2026 بەردەوام بێت,ئەم فیستیڤاڵە لە كاتژمێر 6ی ئێوارە تاوەكو 12ی شەو بەردەوام دەبێت,جیا لە بڕگەی پێشكەشكردنی گۆرانی هاوكات نمایش جۆراوجۆر و بەبازاڕكردنی بڕاندی ناوخۆیی و خواردنی كوردی نمایش دەكرێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
