ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە پێشوازی ئەلزەیدی لە کۆشکی سپی

ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە پێشوازی ئەلزەیدی لە کۆشکی سپی


شێرکۆ حەبیب
لە وتارێکی پێشوودا ئاماژەم بەوە کرد کە سەردانەکەی بەڕێز ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن قورس دەبێت و ئاسایی نییە، لەڕووی پێشوازی و پرۆتۆکۆڵەوە. لە دەروازەی کۆشکی سپی پێشوازییەکەی گەرم دیپلۆماتی نایابی لێکرا، هەروەها نانخواردنی نیوەڕۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە بە دەگمەن لەگەڵ بەرپرسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو کارە ئەنجام دەدات، وەک خۆی گوتی.

بەڵام لە کاتی گفتوگۆکەدا، ترەمپ هەوڵیدا تەڵەیەک بۆ ئەلزەیدی دابنێت، کاتێک ئاماژەی بەوەدا کە "قاسم سولەیمانی دوژمنی ئێمە و عێراق بوو"، و وتی "پێم خۆشە بۆچوونی بەرێز ئەلزەیدی ببیستم".
ئەلزەیدی لە وەڵامدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بەمانای تازە دەستی بەکاری سیاسەت کردوە، ئەو سەردەم کاتی ئەو نەبووە، "من لەو کاتەدا سیاسەتم نەکردووە وبەڵکو چاوەڕێی داهاتووین".
ئەم وەڵام دانەوە وەڵامّکی دیپلۆماتێکی لاوازە، بەو پێیەی هەموو عێراقییەکان سولەیمانی بە قارەمان یان دوژمنی عێراق نازانن، بەڵکو وەک ئەو کەسە دەبینن کە عێراقی لە دەستی داعش و لە هەندێک ناکۆکی ناوخۆیی ڕزگارکردووە.ئەگەری هەیە ئەلزەیدی لەسەر ئەم وەڵامە ڕەخنەی لێ بگیرێت، بەتایبەتی لەلایەن کۆمەڵگەی شیعە و ئێرانەوە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەک چۆن ئەلزەیدی تیشکی خستە سەر لایەنی ئابووری، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە ترەمپ زیرەکتر و ژیرتر و ئەزمووندارتر و شارەزاترە.و سەرۆکی گەورەترین و بەهێزترین وڵاتی جیهانە، هەروەها سیاسەتمەدار و بازرگانێکە. ئەلزەیدی هەوڵی دا دووربکەوێتەوە لە سیاسەت و سەربازی، و جەختی لەسەر بواری ئابووری زیاتر کرد کە دەب لە ئایندە وەمریکا و عێراق زیاتر پێکەوە ببەستێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی مانگی ئەیلول لە عێراق دەکشێنەوە، کە هەمان ئەو وادەیە کە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی چەکداماڵینی میلیشیا عێراقییەکان دیاریکردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیا ئابووری و بەرهێنانەکانی ئەمریکی جێگەی هێزە سەربازییەکان دەگرنەوە، بەڵام بە ئەلزەیدی بیر لەوە نەکردەوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە شوێنێکدا نیشتەجێ نەبن یان وەبەرهێنان لە شوێنێکدا ناکەن کە پارێزگارییەکی پێویست بۆ کارەکانیان نەبێت. کەواتە، ئایا ئەلزەیدی دەتوانێت لەم کات و هەلومەرجەی ئێستای عێراقدا ئەم پارێزگارییە دابین بکات؟
ڕەنگە ئەمە ئەوە بێت کە هەمووان ئاواتی بۆ دەخوازن، کە عێراق بتوانێت هاووڵاتیانی خۆی بپارێزێت و ڕووبەڕووی هەرکەسێک ببێتەوە کە هەوڵی شکاندنی یاسا بدات. وە بەو پێیەی ترەمپ بازرگانێکە، بێگومان خەمی یەکەمی بازرگانی و ئابوورییە و چەندین جار گوتی کە "عێراقم خۆشدەوێت چونکە نەوت و شتی دیکەی تێدایە" و ئەمەش ئەوەیە کە بۆ بازرگانان و سیاسەتمەدارانی هاوشێوەی ترەمپ گرنگە.
ئەلزەیدی ئاماژەی بەوەدا کە "هیچ جیاوازییەک بۆ ئەو لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەر شوێنێکی دیکەی عێراقدا نییە" و ئەمەش ئەوەیە کە هەموو کەسانی بەشەرەف لەم وڵاتە ئاواتەخوازن، بەڵام ئەمە نەک بە ئاخاوەتن بەڵکو بە کردار دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق دابەش بکرێت، هەروەها دەبێت پابەندی دەستوور بێت و بڕگەی 140ی جێبەجێ بکرێت، کە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ هەرێم، هەروەها نابێت جووتیارانی کورد لەسەر زەوییەکانی خۆیان لە کەرکوک دەربکرێن چونکە ئەو زەویانە هی خۆیانن و باوباپیرانی پێش خۆیانن.
هیوای سەردانێکی سەرکەوتوو بۆ بەرێز ئەلزەیدی دەخوازین بۆ ئەمریکا و واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی کە خزمەت بە بەرژەوەندی و مافی هاووڵاتیانی عێراقی لە هەموو روویەکەوە دەکەن. هاوکات پشتیوانی لە هەر ڕێگایەک دەکەین کە حکومەتەکەی بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی یاسا و جێبەجێکردنی دەستوور و پاراستنی دەوڵەت و یەکگرتوویی و هێزەکەی، کە لەگەڵ هەمەجۆریی نەتەوەکانی و هەوڵی یەکگرتووی گەلەکەیدا زیاتر دەبێت.

Top