هه ڵبژاردنی ناوی کوردی بۆمنداڵان

هه ڵبژاردنی ناوی کوردی  بۆمنداڵان

                                                                   

له دوای هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام نەتەوەی کورد به بێ شه رو فتوحات موسلمان بوو ئاینی ئیسلامی هه ڵبژارد، هه رله به رسۆزوخۆشه ویستیان بۆپه یامی ئیسلام و پێغەمبەری خۆشه ویست(ﷺ) زۆرله منداڵه کانی خۆیان .کوروکچ. به ناوی پێغەمبەروهاوه لانی کردن. ئه وه ش دەرخەری ئەو راستییەیه که نه ته وه ی کورد هه رلە سه ره تاوه ئاینی ئیسلامی قه بول کردووه وخۆشی ویستیە. له ڕوی سایکۆلۆژی وفیترە تی مرۆڤه وه شتێکی ئاسایه وهه رمرۆڤێک ئازاده له هه ڵبژاردنی ناوێکی خۆش بۆمنداڵه کانی. بە ڵام ئه وه ی جێگای داخه وپێویستی ئاورلێدانه وە و هه ڵوه سته له سه رکردنه هندێک له خه لکی خۆمان واتێگه یشتینه یان واتێگه یندراون  که ناونانی منداڵ به ناوی عەرە بی ‌‌‌ شتێکی پیرۆزه ونیشانه ی خوداناسیه و ئیسلام فه رزی کردووه و ڵادان له ناوی عەرە بی بۆناوێکی ڕه سه نی کوردی  نیشانه ی بێد ینی و دورکە تنه وه یه لە ئاینی ئیسلام. به ڵام ئه وه تێگه یشتنێکی هه له و سه قه ته  چونکه نە له قورئانی پیرۆزو نه له فه رموده کانی پێغەمبەر (ﷺ )هیچ ده قێکی صریح نیه که ناوی عەرە بی فه رزبکا به سه رگه ڵانی تر . ئیسلام ته نها هانی خه لکی داوه کە ناوی خۆش بۆمنداڵه کانی خۆیان هە ڵبژێرن .هه روه ک پێغەمبەر( ﷺ ) ده فه رموێ ((ٳنكم تدعون يوم القيامة بأسمائكم وأسماء آبائكم فأحسنوا أسماءكم)) واته ئێوه له رۆژی قیامه ت به ناوی خۆتان وباوکتان بانگ ده کرێن بۆیه ناوی جوان بۆخۆتان هه ڵبژێرن. که واته پئویسته نه ته وه ی کورد یش بۆمنداڵه کانی خۆیان ناوێکی کوردی وجوان هه ڵبژێرن که مۆرکی نه تە وه یی و رە سه ناتی کوردی پئوەی دیاربیت . یه ک له وبه ڵگانەی که ده رخە ری ئه وراستیییه مێژوویه نه کە[صلاح الدین]ی ئه یوبی کورده. مامێکی هەبووه به ناوی [شێرکۆ] شێرکۆ ناوی کوردیه و سه رکرده یه کی سه ربازی کورده و رۆلێکی یه کلاکه ره وه ی هه بووه له دامه زراندنی ده وڵه تی ئه یوبی. به ڵام دوژمنانی کورد له عەرە ب وفارس وگه ڵانی تر به پیلانێکی دیراسه کراو بۆسڕینه وه ی شوناس وناسنامه ی کورد له ژێر په رده ی ئیسلام هه ولێکی زۆریان داوه بۆقەدەغە کردنی ناوی کوردی و فەرزکردنی ناوی عەرەبی باکگراوندێکی ئاینیشیان دایته پاڵ بۆشه رعاندن وپیرۆزکردنی  پیلانه گلاوه کانیان . که چی ناو فاکتەرێکی سه رە کیە بۆناسینە وه ی نە تە وەکان . خودای گه ورە ش ده فه رموێ((ياأيهاالناس إناخلقناكم من ذكر وأنثی وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا...))ئه وه ویستی خودای گه و ره یه  نه ک ویستی مرۆڤ که خه لکی دابه ش کردووە به سه رچه ند نه ته وه ی جیاواز  زمان و ره نگی جیاواز.نه تە وه ی کوردیش ئه ونه تە وه یه  که خودا ویستی له سه ربووه به کورد خه لقیان بکه ت . بۆیه پئویسته ئێمه ش که لتووروو فه رهنگ وزمان وناسنامه ی خۆمان بپارێزین وناوی کوردی له منداڵه کانی خۆمان بنێین.

 

Top