پەرستۆ كارزان گۆرانییەكی نوێی بەناوی(لەیلاخی زادە)بڵاوكردەوە
دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانی “سەد مەرحەبا” ,لە ئێستادا خانمە گۆرانیبێژ (پەرستۆ كارزان) بەرهەمێكی دیكەی گۆرانی بڵاوكردەوە.
پەرستۆ كارزان بە سپۆنسەری كوردماكس موزیك بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(لەیلاخی زادە)بڵاوكردەوە كە هونەرمەند(حەمید كەڕەمی)تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو گۆرانیبێژ و موسیزیان (داوید نیازی) لەگەڵ ئەنجامدانی میكس و ماستەرینگی بەرهەمەكە هاوكات كاری دابەشكردنی كردووە,هەروەها (موحسین ئەریوان) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
