لــەســاڵیادی دەستبەکاربونی کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا ؛

لــەســاڵیادی دەستبەکاربونی کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا ؛


(٧) ساڵ بەر لە ئێستا ، کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی رێزدار ( مسروربارزانی ) دوای ئەوەی پێکهاتەی حکومەت و کارنامەکەی لە پارلەمانی کوردستان پەسندکرا دەستبەکاربو، لەو کاتەدا سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند ، خۆی و حکومەتەکەی پاپەندو بەرپرسیار دەبن بەرامبەر گەلی کوردستان ، بەوەی بە هەمو توانایەکەوە بەرپرسانە کار دەکەن لە پێناوی جێبەجێکردنی سەرجەم بابەتەکانی کارنامەی ڕاگەينراوی کابینەکەی ، لە ڕاستیدا سەرەڕای ئالنگاریی و ڕێگرییەکان ، سەرۆکی حکومەت دوای دابەشکردنی ئەرکەکانی هەر وەزارەتێک وەک لە کارنامەکەدا هاتووە ، ڕاستگویانە و ماندونەناسانە ، سەرکردایەتی و سەرپەرشتی پرۆسەی حکومڕانییەکی پاک و بێگەردانەی کرد ، پيش هەمو شتێک ، وەک لە چوار چێوەی کارنامەکەدا جەختی لێکرابویەوە ، بە پلان ڕێگری دەکات لە تەشەنەکردنی دیاردەی قێزەوەنی گەندەڵی بە هەمو شيوازەکانییەوە و لە کاتێکدا باش دەیزانی و چەندین جاریش ئاماژەی پێی کردووە ، لە ئەنجامی ئەو ئەرکەیدا دڵنیایە ڕووبەڕووی تەنگژە دەبێتەوە لە لایەن ئەو کەس و لایانەوە بەرژەوەندییەکانیان تێکدەچێت .
هەر بۆیە لایەنە زیانبەرکەوتووەکان ، دەستە وەستان نەوەستان و بە هەمو شێوەیەک ، دەستیانکرد بە دارشتنی پلان و پیلان بەمەبەستی گرفت دروستکردن و ڕاگرتنی تەوژمی کارکردنی وڵاتپارێزانەی سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی .
پلان و پیلانەکان لەسەر سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عیراق داڕێژران ، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ، ڕێگرییان کرد لە جێبەجێکردنی یاساو فەرمان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت لە هەندێ ناوچەدا وەکو پێویست ، لەسەر ئاستی حکومەتی فیدڕالیشدا ، دەستبار نەبوون لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە دروستکراوەکانی دژی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان ، بەلکو سەرەڕای نادادپەروەری و ستەمکاری دامو دەزگای بەغدا ، هەمیشە لایەنگیریان بوون یان بێدەنگیان هەڵدەبژارد .
بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی ، بە پشتیوانی زوربەی هەرە زۆری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و، پشتیوانی و ئاموژگاری جەنابی سەرۆک بارزانی و هەماهەنگی هيژا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ، توانی بەسەر زۆربەی ئاڵنگارییەکاندا زاڵبێت و بە خوڕاگرییەوە پەرە بە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی خواست و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بدات.

Top