کابینەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە
کردەوەی گەورە لەو کەسانە بەدی دەکرێت کە ئیرادەی بەرزیان هەیە، و خاوەن رەوشتی بەرزن.
ئەگەر چی لەمیانەی تەمەنی کابینەی نۆی حکومەتی کوردستان کۆمەڵێک بەربەست وبارودخی نەخوازیاز رووی دا وەک پاش ماوەی داعش و زیانەکانی هەروەها پەتای کۆرۆنا و گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند، بەڵام حکومەت کوردستان توانی لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک کاروچاڵاکی گرنگ و بایەخ دار ئەنجام بدات لەسەرویانەوە جاکسازی و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و ئاسایش، وەنەبێت کابینەی هەشت لەم نەهامەتیانە بێ بەش بووبێت بەڵکو دووجاری گرفت و ناسەقامگیری بوو بە هۆی ئەو هۆکارانە، هەر بۆش بەربەستەکانی کابینەی نۆ زێدە تر بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەش رێزدار مسرور بارزانی توانی لەسەرەتاوە بناغەیەکی توگمە بونیاد بنێ کە جومگەکانی حکومەت بتوان رووبەرووی ئەو قەیرانە نەخوازیارانە ببنەوە.
لەسەرەتا و لە پەرلەمان رایگەیاند کە گەندەڵی ناهێڵت و سەرەڕاری رێگری هەندێ لایان بەڵام توانی شۆڕشێک دژی گەندەڵی بەرپا بکات، و توانی تا رادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بێت، هەروەها توانی کارە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی گرنگ و بەرچاو بایەخ پێبدات لە ژێر دروشمی (ئێمە کردمان)، هەر لە رێگاو بان و پرۆژەی ئاو و دروستکردنی بەنداو کە دەبنە هۆکاری بوژاندنەوەی کەرتی کشتوگاڵ، و کارەبا کە بۆ ماوەی چەند دەیەیە کوردستان کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەخۆوە نەبینوە، لەسەر ئاستی ئاسایش و ئارامی دوژمنان پێش دۆستان شایەدی بە بەرقەرار بوونی ئارامی و هێوری دەدەن.
لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان حکومەتی هەرێم و خودی رێزدار مسرور بارزانی بایەخێکی گرنگی بەم باتە داوە، هەر لە روانگەی پەیوەندی و بەرژەوەند هاوبەشەکانی پەیوەندنییەکانی زیاتر بەهێز کردوە چ لەگەڵ ئەمریکا یا ئەورپا یا وڵاتانی دراوسێ یا عەرەبی بەتایبەتی میسر و وڵاتانی کەنداو.
بێگومان سەرکەوتنانەی حکومەتی هەرێم لە بۆشایی نەهاتووە، بەڵکو لە شارەزای و کاریزمای مسرور بارزانی و پشتیوانی دڵسۆزان هەر لە جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوەش بکەین کەوا ناحەزان و رێگران زۆر بوون بۆ سەرنەکەوتنی حکومەت بەڵام سەرجەم پلانەکانیان پوچەڵ بۆوە، ئیستاشی لەگەڵ دابێت هەندێ دەنگی نەشاز لە دەرەوەی هەستی نیشتمانی لە هەوڵی رێگری لە حکومەتی هەرێم دەکەن، هەوڵ دەدەن لە رێگای دادگای فیدراڵی دژایەتی حکومەت بکەن، جونگە ئەوانە هەردەم نۆکەر و خزمەتکاری بێگانە بوون، چاویان بەو پێشکەوتنەی کوردستان هەڵنایەت.
ئەوەی گرنگە کابینەی نۆ کابینەی خزمەتگوزاری سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستانە بەبێ جیاوازی، و بایەخ بەسەر جەم بوارەکان دراوە، و لە پێشنەی کارەکانی دابینکردنی پێداویستیەکانی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی ژێرخانی هاووڵاتیان

شێرکۆ حەبیب