مێژووی بزاڤ و رابوونه‌كانی بارزان
ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردووی مێژووی بزاڤ و رابوونه‌كانی بارزان بكه‌ین، مێژووێكی گه‌ش و رووناك له شكۆی به‌رز و ئاسۆی گه‌شی بارزان به‌دی ئه‌كرێ و رووناكیی په‌رژ و بڵاو ئه‌كاته‌وه و هێز و كاریگه‌ریه‌كانی خۆی به‌پێی دووری و نزیكی داده‌نێ، بێگومان كۆی هه‌موو لاپه‌ڕه پڕشنگداره‌كانیش گه‌وهه‌رێكی زێڕین و هه‌میشه‌یی له سه‌ر شانۆی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی نمایش ئه‌كات و له‌ته‌ك هه‌ر كرده‌یه‌كش زۆرجار وێنه‌ی ناشرین و مه‌ترسیدار خۆی زه‌ق و قیت ئه‌كاته‌وه و لێكه‌وته‌ی لا به لا فڕێ ئه‌ده‌نه مه‌یدانی سیاسه‌ت و جووڵه هه‌ستپێكراوه‌كانی كرداره‌كیی بۆیه هه‌ندێ له‌م جۆره جووڵانه‌ش بۆته بنه‌مایه‌كی كاریگه‌ر و به‌هێزی مه‌ترسیدار كه هه‌میشه به ناشرینترین شێوه خۆی نمایش ئه‌كات و كاریگه‌ریه‌كانیشی بۆته بنه‌مایه‌كی لاسه‌نگی بۆ دروستبوونی تێڕامان و یاخود هه‌ر لایه‌نێكی گرنگ كه ڕۆڵ و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لتوری سیاسیی و حیزبی داده‌نێ وجۆرێك له ناڕه‌زایی كپ كراویش له‌بازنه‌ی بیر و خه‌یاڵی تاك بینا ئه‌كات و یه‌كسه‌ر یه‌كێتی شاراوه‌ی ناڕازی ناپه‌سه‌ندكراویش ده‌خولقێنێ.
مرۆڤ سروشتی ژیانی وایه هه‌میشه مه‌یلی بۆ ئایدۆلۆژیا و ئایین و هه‌ر بوارێكی تر ڕاده‌كێشێ، ئه‌گه‌ر نه‌چێته بازنه‌ی كاركردن و خه‌بات كردنیش به‌ڵام ئاره‌زووی دوور به‌دووری هه‌ر بۆ ده‌چێت و به‌ده‌ست خۆی نییه، غه‌ریزه‌یه‌كی تووندی هاوسۆزی و هاو ئایدۆلۆژیا كه ده‌بنه پاڵنه‌ر له‌پێناوی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی خۆیدا، بۆیه مرۆڤ هه‌موو ووزه و توانا فكریه‌كانی خۆی بۆ خه‌رج ئه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت و تاكو هه‌موو خواست و ئاره‌زووه‌كانی كپ و بێ جووڵه بكات.
ئایدۆلۆژیای حیزب-یش، هۆكارێكه تاكو هێزی موگناتیسی بۆ خۆی دروست بكات و ببێته بنه‌مای په‌ڵكێش كردنی خه‌ڵك بۆ لای خۆی و هێز و جه‌ماوه‌ریش به‌ده‌وری خۆیه‌وه، گردبكاته‌وه، ئه‌جێندای جۆراو جۆری ژیان بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بكات و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و و تۆكمه هه‌نگاوه‌كانی بهاوێت و به‌ره و ئاراسته‌یه‌كی یه‌كگرتوو بچێت و جێگیربوونی خۆی بپارێزێت و هه‌میشه بیر له كرداری جوان و بیری جوان بكاته‌وه.
هه‌ر تاكێكی ئه‌ندام و هه‌وادار به‌سروشتی حاڵه‌وه، هه‌میشه حه‌زی بۆ ئه‌وه ئه‌چێ كه هیچ كه‌م و كورتیه‌ك له خودی حیزبه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت (سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان و هێماكان)ی دانه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێ و لكانێی هه‌موو حیزبه‌كانی تری دونیای پێ بكات و تاكو ده‌سكه‌وتی مه‌زن و فره ستراتیژ بۆ نیشتیمان و خۆی تۆمار بكات و ببێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك كه به‌و پڕۆژه و ده‌سكه‌وتانه سه‌ریان به‌رز ئه‌بێت و ده‌بێته چه‌كێكی به‌هێز و كاریگه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی حیزبه‌كانی تری پێ بكه‌ن و بێده‌نگیان بكه‌ن.
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی كه‌م و كورتیی و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ر بوارێكی حیزبی و ئابوری و یاخوود پێشكه‌ش كردنی ئه‌دای خراپ كه ببێته مایه‌ی گله‌یی و گازه‌ند و جێگه‌ی تێڕامان و سه‌رنج و ره‌خنه‌ی خه‌ڵكی خۆی بێت، كه مه‌به‌ستیه‌تی به‌جوانترین شێوه ڕه‌مز و هێماكانیان به‌دیار بكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده‌یی و لابردنی دژواری ده‌روونیی روویان تیا بكات.
بوونی جێگرانی سه‌رۆكی پارتی(نێچیروان و مه‌سروور-بارزانی)، خۆی له‌خۆیدا، به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بوونی هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه و درزی لاربوونه‌وه‌یه و به‌نێوچه‌وانی پارتی له‌به‌رچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی پێویستی ته‌نها به یه‌ك جێگر هه‌یه،به‌ڵام جێگری دووه‌می بۆ چییه!؟ كه هه‌ندێ جار ده‌بێته مایه‌ی لاسه‌نگی و په‌یداكردنی گومان و له‌نێوبردنی گوێڕایه‌ڵی و گڕگرتنی هیوا و ئاواته‌كان و لاواز بوونی په‌یوه‌ندیه‌كان و له‌ده‌ستدانی بنه‌مای ستراتیژی كۆده‌نگی و كۆ یه‌كگرتوویی و یه‌كڕێزی كه مرۆڤ به‌ره‌و كه‌ناری ئارام و ته‌ناهی ئه‌بات.
ئه‌گه‌ر كێ و لكانێێ سه‌خت و دژواری غه‌ریزه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌بێ، ئه‌گه‌ر مڵمڵانێی هه‌ژموونداری په‌نگخواردووی ده‌روونیی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی ووزه و تواناكانی حیزب نه‌بێ، ئه‌گه‌ر ماراسۆنی نمایشی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی پارتی نه‌بێ، له ئاینده، ئه‌مه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ، گریمان (مه‌رجه‌ع) به‌ته‌واوی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ته‌نها یه‌ك كه‌س وه‌كو سه‌رۆكی پارتی داده‌نرێت، خۆ ئه‌وه‌ی تریان دانانرێت، ئه‌گه‌ر دانانرێت بۆ جێگرێكی تر، بۆ سه‌رۆكی پارتی بوونی هه‌بێ! چوونكه‌به‌هه‌مووپێوه‌رێكه‌وه بوونی زیاده و هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه به‌نیوچه‌وانی پارتیه‌وه!! ته‌نانه‌ت ده‌بێته بارگرانیی به‌سه‌ر شانی پارتیه‌وه، بۆیه ئێستا پێویسته به‌حزوری (مه‌رجه‌ع) ئه‌م ئاریشه‌یه چاره‌ی بۆ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی بنه‌بڕی كۆتایی بكرێ، هه‌ر كام له‌م جێگرانه له‌ئاینده ئه‌بنه سه‌رۆكی پارتی یه‌كه‌سه‌ر ده‌ستنیشان بكرێ و یه‌كسه‌ر ئه‌وه‌ی تریان با له‌و پۆسته نه‌مێنێ و رێگه خۆشبكات بۆ دروستبوونی كه‌لتوری راده‌ستكردن.
هه‌ر دوو جێگری پارتی خاوه‌ن دوو پۆستی ستراتیژین له‌حیزب و ته‌نانه‌ت له حكومه‌تیش، یه‌كیكیان سه‌رۆكی هه‌رێم-ه، و ئه‌وه‌ی تریان سه‌رۆكی حكومه‌ت،ه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ر دوو پێگه‌ی حیزبی و حكومی بكه‌ین، ئه‌م دوو هێمایه زیاتر له‌نێو حكومه‌ت ده‌ست به ئاكته ستراتیژییه‌كان و دبلۆماسیه‌كان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌گی-یان، له نێو حیزب وه‌كو پێویست نییه، مه‌گه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه نه‌بێت، ئه‌ویش له‌ده‌سته چه‌پ و ڕاسته‌ی مه‌رجه‌ع-ی باڵای نیشتیمان-ن، هه‌ر دووكیان ته‌نها دالۆسكه ئاسا خۆیان ئالاندووه و له‌سه‌ر كورسیه‌كانیشیان نووسراوه: ئه‌م كورسیان-ه. تایبه‌ت-ن، به‌جێگرانی پارتی!!
ده‌ستگرتن به‌هه‌ر دوو پۆسته‌وه له‌یه‌ك كاتدا، غه‌در له ڕۆحی پێگه‌ی هه‌ر دوو پۆسته‌كه ئه‌كه‌ن، چونكه وه‌كو پێویست ناتوانن ماف به‌هه‌ر دووكیان بده‌ن و تای ته‌رازووی هه‌ر دوو پۆست ڕابگرن له‌بواری هێزپێدان و تازه‌گه‌ری و نوێگه‌ری و جووڵه‌ی خزمه‌تگوزاری سیاسیی و دیپلۆماسیی وچه‌سپاندنی سیاسه‌ته‌كانی حیزب و حكومه‌ت له گۆڕه‌پانی هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تی وهه‌ر بوارێكی تر كه په‌یوه‌سته به‌ژیانی سیاسیی و حیزبداری، كه ببێته مایه‌ی خولقاندنی داهێنان له‌هه‌موو كایه سیاسیه‌كان.
ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌حیزب كار بكه‌ن، حیزب زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره‌وه دێته مه‌یدان، حكومه‌تیش له‌م حاڵه‌ته‌دا، گورزی كه‌مه‌ر شكێنی به‌ر رێچكه ستراتیژییه‌كانی ئه‌كه‌وێ و تووشی قۆناغی متبوونی جووڵه و ئاراستن و ئاراسته‌وه‌رگرتنیان ئه‌كات، ئه‌گه‌ر ته‌نها له حكومه‌تیش كاربكه‌ن، گرنگی و بایه‌خی خۆیان له‌سه‌ر پۆسته‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه و قیبله‌نما و ئاراسته و ناوه‌ندی جیاواز وه‌رئه‌گرن و ته‌كانی جۆراو جۆر به‌خۆیانه‌وه ئه‌بێنن ومالوێرانیی كوشنده‌ش به‌ر جومگه هه‌ستیاره‌كانی حیزب ئه‌كه‌وێ چوونكه پۆسته‌كان پاوان كراون و وه‌كو پێویست خزمه‌ت ناكرێن و كاریان بۆ ناكرێت.
وازهێنان له جێگرانی پارتی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه بۆ ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی خانه‌واده و پارتی و دونیا مێژووێكی جوانی له ناكاویش بۆ خۆیان تۆمار ئه‌كه‌ن،له‌نێو حیزب و له‌دڵ وده‌روونیی كادران و ئه‌ندام و هه‌وادار و ته‌نانه‌ت ئه‌و لێشاوه‌ی نێو ئه‌حزابه‌كانی تری كوردستانن كه مه‌یل و دڵ و ئاره‌زوویان بۆ (پارتی و رابه‌ر)ه‌كه‌ی، لێده‌دات یان هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی كوردستانی گه‌وره به‌و كاره قه‌ڵس و سه‌خله‌ت ئه‌بن. له‌گرنگترین ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پاڵپشتیی بۆ چوونه‌كانم ئه‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م: له‌كاتی داروخانی كۆماری كوردستان و چوونی (نه‌مر) بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، حیزب بێ (سه‌رۆك) مایه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ، خۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسای پارتی ئه‌یانتوانی كاریك بكه‌ن له غیابی (نه‌مر) كه‌سێك به(سه‌رۆكی پارت)ی، دابنێنن، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌سی (خانه‌واده‌ی بارزان) یاخود بارزانیه‌كان بوونیان له‌نێو حیزب هه‌بێ به‌ڵام نه‌یانكرد بۆ؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به دۆزه‌كه هه‌بوو، كه به‌بێ(نه‌مر) مه‌حاڵه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بینن، ئه‌مانه گوێڕایه‌ڵ بوون و هێزی ده‌ست هه‌ڵگرتن و ته‌نازوو‌ڵكردنیان فره خاس بوو، به‌ده‌وری یه‌ك چرا كۆببونه‌وه، ئه‌ویش رووناكی رێبازی (نه‌مر)بوو، چوونكه (نه‌مر) ئامرازی دروستكردنی مێژوو بوو، بوونیادنه‌ری شۆڕش و رابوونه‌كان بوو، نه‌خشه دارێژه‌ری هه‌موو پلان و ستراتیژییه‌كان و تۆقاندنی هه‌موو توقێنه‌ره‌كان بوو، هه‌موو سه‌ركردایه‌تی پارت-یش، ئه‌و بوێریه‌ی نه‌مریان بنیبوو بۆیه بێ ده‌نگی و دووره په‌رێزیان له‌ئاست ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریان هاتبوو زۆر به‌ژیریانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل ڕه‌وتی گۆڕانكاریه‌كان ده‌كرد تاكو ئه‌و رۆژه‌ی (نه‌مر) ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی گه‌رمی نیشتیمان و دووباره ده‌ست به‌خه‌باتی جۆراو جۆری خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵگه‌ی دووه‌میش له كاتێ نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول(نه‌مر) چووه ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌یاوه‌ری (ئیدریس و مه‌رجه‌ع) ئه‌و كاته‌ی (سه‌ركردایه‌تی كات)ی، دروستبوو، به‌سه‌ركردایه‌تی (سامی سنجاری) كه هیچ له ئه‌ندامانی (خانه‌واده‌ی بارزان) و (بارزانیه‌كان) بوونیان نه‌بووه، له نێو ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه، ته‌نانه‌ت بوونی قیاده‌ی موه‌قته‌ش هیچ مه‌ترسیی و گومانی له‌سه‌ر (بازنه‌ی خانه‌واده) دروست نه‌كردووه و به‌چه‌په‌وانه‌وه هێزی زیاتر و وه‌مدانه‌وه‌ی قورسیشیان به‌سه‌رانی هێڕشبه‌رانی كوده‌تای هه‌كاری داوه و كه هێما دیاره‌كانی خانه‌واده هه‌ر بوونیان نه‌بووه، كه به‌هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌كوردستان-ه‌وه، دوور بوون، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌وانه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتی كه تاكو ئێستا بۆته تیراوه به‌جه‌سته‌ی كوده‌تاچیه‌كان.بۆیه ده‌كرێ له‌شوێن جێگرانی پارتی، (فازڵ میران)ی- دابنرێت، له شوێن (فازڵ میران)یش ده‌كرێ (ئازاد به‌روار)ی دابنرێ.
(فازل میران)ی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناوی (بارزان) خه‌رج كرد، (ئازاد به‌رواری)ش هه‌موو ژیانی خۆی قوربانی(بارزان و مه‌رجه‌ع) كرد!! چونكه‌فازڵ میرانی و ئازاد به‌رواری پارتی نیین!! مه‌به‌ستم ته‌نها ئه‌و دوو هێمایه نییه، كه ئه‌وانه‌ی تر له‌نێو بازنه‌ی ستراتیژیه‌كانی نووسینه‌كان و خه‌یاڵم دانه‌بن!؟به‌ڵكوو به چه‌په‌وانه‌وه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی لوتكه به‌پێی بارستایی و قه‌باره‌ی شوێن و هزر و ئاكته‌كان و جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی حیزب و ئه‌جێندای دوور مه‌ودای ستراتیژیه‌كانی ئاینده‌یی و شلۆقی هه‌راسان و بێزاركاری ماندوویه‌تی مێژوویی و ڕۆژگاریان پێوه دیاره و هه‌ر یه‌كه‌یان هێزی قوربانی دانی جیاوازه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی تر.
ئاڵۆگۆڕی نێو حیزب له لوتكه‌ی حیزب مایه‌ی شانازیه‌كی گه‌وره‌یه و قورسایی ئه‌م قۆناغه‌ش ئه‌گه‌ر گۆرانكاری تیابكرێ، ڕه‌نگه ده‌هێنده‌ی گۆڕانكاری نێو كۆنگره بێ و لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕله‌سه‌روه‌ری بۆخۆیان تۆمار ئه‌كه‌ن و هێز و بیر و شێوازی نوی و ئاراسته وئاراستن و قیبله‌نمای زیاتر به‌رهه‌مدێنێ و چه‌پاندن و بێده‌گ كردنی هه‌ندێ كه‌سیش به‌رجه‌سته ئه‌كرێ.
ده‌كارم بێژم،ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆیان مانه‌وه، (نێچیروان بارزانی و مه‌سروور بارزانی)، سته‌م له هه‌ر دوو پۆسته‌كه‌یان ئه‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆش بێ پێچ و په‌نا ده‌چنه خانه‌ی سته‌مكاری بیر‌و خه‌یاڵمه‌وه!!

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی