كابینەی نۆیەم ، وەچەرخانێکی نوێ لەسیستەمی کارکردن ...
(*)
ئەگەرچی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ١٠-٧-٢٠١٩ لەدۆخێكی سەختی ئابووری و تەندروستی و پرلەكێشەوقەیران دەستبەكاربوو،بەلام سەرەرای ھەموو بەربەست وئاستەنگەکان ،لەسایەی ئیرادەی بەھێزی کاک "مسروربارزانی "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ،کابینەی نۆیەم لە دەستبەکاربوونییەوە چەندین هەنگاوی گرنگی نا بەئاراستەی بە مۆدێرنکردنی سیستەمی حوکمرانی لەھەرێمی کوردستان ،ناکرێت ئاماژە بەو راستیە نەکرێت لایەنی وا ھەبوون دەیانەویست هەموو شتێک ڕادەستی بەغدا بکرێت و شتێک نەمێنێت بەناوی هەرێمی کوردستان ،بەلام لەگەل ئەمەشدا سەرۆکی حکوومەت ئامادە نەبوو دەستبەرداری مافەیاسایی ودەستورییەکانی خەلکی کوردستان بێت ،ئیدارەیەکی بێ وێنەی ھەرێمی کوردستانی کرد ،بۆیەش لەسەروبەندی یادکردنەوەی ساڵرۆژی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا گرنگە بەکورتی ھەلوەستە لەھەمبەر چەند ھەنگاوێک بکەین کەلەسەرجەم سێکتەرەکانی ژیان ئەنجامدراون ...
یەکەم :رۆلی سەركەوتووانەی "مەسروربارزانی" لەزامنكردنی ماف وشایشتەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان ...
ئەگەرچی لەدەستپێكی دەستبەكاربوونیدا کابینەی نۆیەم
رووبەرووی گرفتەکانی "ھەولێر -بەغدا'بوو،بۆئەمەش ھەول وکۆشش درا لە پێناو زامنکردنی ماف وشایستەداراییەکانی خەلکی کوردستان ، لەرۆژانی سەرەتای دەستبەکاربوونی كابینەی نۆیەمدا خودی سەرۆکی حکومەت سەردانی بەغدای كردوھەموو پابەندییەکانی ھەرێمی كوردستانی راگەیاند بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور، لەدوایشداچەندین جار شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و تەواوی نیازپاکی ھەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان خستەروو،چونکە حکومەتی ھەرێم ھەولی دەدا بە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی تەواوی کێشەکان چارەسەر بكات بۆ ئەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بەغدا بكاتەوە، و دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت و ماف و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی پارێزراو بێت، و ئیرادەی گەلەکەمان نەشکێندرێت ، لە کاتێکدا کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسیی بوون نەوەک تەکنیکی ، لە بەغدا، بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاری و بە شێوەیەکی نادەستووری ، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرا ،چونکەبە پێی دەستوور عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش ، قەوارەیەکی دەستووریی هەیە و دەبێ ڕێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت، بۆیە سەرەرای ھەمووبەربەست وئاستەنگەكان ، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ، رووبەرووی قەیرانەکان بوەوە و ،ھەمووھەولێكی خستەگەربۆ ئەوە ی كاریگەرییە نەرێنییەكان سنووداربکات لەسەرژیان وگوزەرانی ھاووڵاتیان ،لەپەراوێزی ئەم راستیانەی سەرەوەناكرێت بەھیچ جۆرێك رۆلی سەرکەوتووانەی خودی کاک "مسرور بارزانی "فەرامۆش بكرێت كە سەرەرای ھەموو جۆرە فشارێک ،توانی قەیرانی دارایی تێپەرێنێت ...
دووەم :ئەنجامدانی پرۆژەی ستراتیجی لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا ...
لە سەخترین قۆناغی ئابووری وپەتای کورۆناداکابینەی نۆیەم دەستی بەکارەکانی کرد ،سەرەڕای چەندین بەربەست و ئاستەنگ ،رووبەرووی ململانێ ناوخۆیی بوەو،راستە کابینەی نۆیەم لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی چەند لایەنێک پێک ھاتبوو بەلام ھەولی زۆریشدرا بۆ دەست خستنە ناوکاروباری حکومەت ،لایەن ھەبوو دەویست بەدیلی حکومەت بێت ،لەجیاتی دام ودەزگای پەیوەندیدار تەداخولی لەوورد ودرشت بکات ، رێگری دەکرد لەکارو پرۆژەی خزمەتگوزاری،بەڵام لەگەل ھەموو ئەمانەشدا حکومەت بەردەوامی بەکاروپرۆژەکانی دا، سەڵماندی بێ جیاوازی حکومەتی ھەموو خەلکی کوردستانە ،ئەمەش بەکردار لە کارو پرۆژەکانی دا رەنگی دایەوە ، بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیجی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا ، لەگەل ئەوەی لەزۆر شوێندا گرفت ولامپەر لەبەردەم پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دروست دەکران ،بەلام توانی بەسەر گشت تەنگەژەكان سەربكەوێت ،لە "زاخۆ تاخەنەقین " پرۆژەی جۆراوجۆر لە سێکتەرەکانی ئابووری -کشتوکال -پیشەسازی -بازرگانی -وەبەرھێنان -نیشتەجێبوون -رێگاوبان -پەروەردە-تەندروستی ئەنجامبدات کەلەئێستادا بەشی زۆری پرۆژەکان کەوتۆنەتەبواری خزمەتکردنی ھاوولاتیان ،کە سیماێکی جوانیان بە پێشکەوتنی کوردستان بەخشیوە ...
سێیەم :ئەنجامدانی چاکسازی ...
بەھۆی ئەو بارۆدۆخانەی ھەرێمی کوردستانی تێدا گۆزەری کردبوو ،پێویستی بە ئەنجامدانی چاکسازی بوو ،بۆیە کابینەی نۆیەم بووە بەبەشێک لەچارەسەکردنی کێشەکان ،بۆئەمەش ھەر زوو بیرلە پەسندکردنی یاسای چاکسازی کرا، بۆرووبەرووی گەندەلی وئەنجامدانی چاکسازی ،بەجۆرێک جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك نەکرا ، بەھۆی ئەو یاسایەوە کار کرا لە پێناوچاکترکردنی باری ژیانی ھاووڵاتییان . بە هێنانەدی و بەرجەستەکردنی دادپەروەریی بۆ شایستەبوون و خەرجکردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە و نەهێشتنی سوودمەند بوونی ناشایستە و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی بوودجەی گشتی،وپاراستنی مافی خەلکی شایستەودابینکردنی مووچەوپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان وباشترکردنی رەوشی ئابووری ھەرێمی کوردستان
،بەمەش کابینەی نۆیەم لەچاكسازیكردن توانی سهركهوتوو بیت نهك تهنها ئهو قۆناغه تێپهڕێنین، بهڵكو توانی دۆخی ئابووری ههرێمی كوردستان باشتر بكات .بەجۆرێک داهاتی ههرێمی كوردستان زیاد بكات و خەرجی کەمبکات ...
چوارەم : کابینەی نۆیەم بەرامبەر خەڵك و پەرلەمانیش شەفاف وراستگۆبوو...
کابینەی نۆیەم ،لەگەل دەست بەكاربوونیدا کاریکرد لەپێناو دروستکردنی متمانە لەنێوان ھاوولاتیان ودامەزراوە رەسمیەکان ،لەم رونگەیەوە سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەستپێشخەری کرد بەئامادەبوونی لەدانیشتنێکی کراوەی پەرلەمانی كوردستان ،بۆماوی زیاتر لە ١٨کاتژمێر ھەروەھا زۆرترین جار بانگھێشتی وەزیرو بەرپرسانی باڵای حکومەت کراوە بۆدانیشتنی پەرلەمان وکۆبوونەوەی لیژنەکان ،لەگەل وولامدانەوەی زیاتر لە چوار ھەزار پرسیار ،بێگومان ئەو جۆرە ھەماھەنگی ولێک نزیکبوونەوەی ھەردوو
دامەزراوەی یاسایی وجێبەجێكردن لەھەرێمی كوردستان ،بە وەرچەخانێكی گرنگ دادەندرێت لەستیسەمی كاركردن بۆزیاتربەھێزكردنی پەیوەندی وھەماھەنگی نێوانیان لەپێناوبەرژەوەندی گشتی وباشترجێبەجێكردنی كارنامەی حکومەت ...
پێنجەم :گەشە پێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان...
ئەزموونی دیبلۆماسی کابینەی نۆیەم بە رووی دەرەوەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وھاتنی دەیان شاندو بەرپرسی باڵا بۆکوردستان ،نیشانەی بەهێزی پێگەی هەرێمی کوردستان و جێگیربوونی پێگەی کورد لە بڕیارە سیاسیە جیهانیەکاندا .دەبێت گەلی کوردستان بەبایەخەوە لەو هەوڵ و کۆششانە بروانێت بۆبەھێزکردنی پەیوەندییەکان بۆئێستاو داھاتووداپشت و پەنایان بین..
شەشەم :پەرەپێدان بە کەلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە...
سەرەرای بوونی جیاوازی له ئایین و نهتهوه ومەزھەب ، كهچی کوردستان بوویتەچهترێك بۆ بەیەكهوهژیانی ئاشتیانهی سهرجهم ئایین و نهتهوهو مەزھەبەکان ،لەم سۆنگەیەوە یەکێک لە بنەماکانی کارکردنی ئەم کابینەیە گەشەپێدان وپاراستنی ھزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانە، ھەول درا بە رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەنێوانیاندا ،ھەروەھا رێگری کرا لەھەرجۆرە بەریەککەوتنێک ،بۆیەش لەکابینەی نۆیەمدا پێکھاتەکان بەشدارییەکی کارایان لەپرۆسەی سیاسی نێو حکوومەت و بریارە سیاسییەکان وپەرلەماندا ھەبوو ، بۆیەكەم جاریش لەمێژووی حوكمرانی ھەرێمی کوردستان ،یەکێک لە خواستە سەرەکییەکانی پێکهاتە کان جێ بەجێ کرا،بەجیاکردنەوەی دۆسیەی پێکهاتەکان، کە لەم كابینەیەدا وەزیرێکی هەرێم تایبەت بە پێکهاتەکان ھاتەکایەوە،جگەلە وەزیرێکی تر لەپێکھاتەی ئاشووری .ئەمەش خۆی لەخۆیدا گرنگیدانە بە پێکھاتەکان ،کە لەڕۆژهەڵاتی ناڤیندا گرنگی خۆی ھەیە تا بەبایەخەوە لە گرینگیدانی ھەرێمی کوردستان بروانن ،ئەمەش وایکردلەمانگی ئاداری سالی ٢٠٢١ "پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان " سەردانی كوردستان بكات وجیاواز لەشوێنەكانی تری عیراق گەورەترین رێورەسمی ئایینی له ههولێری پایتەخت سازبكات ، رووداوێكی مێژوویی ودەسكەوتێكی گەورەبوو بۆ کابینەی نۆیەم ،كاریگەریەكی گرنگی ھەبوو لەسەرناووپێگەی ھەرێمی كوردستان ،و پالپشتی نێودەولەتی...
*ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ...

وەیسی سەعید وەیسی