شەپۆلی گەرمای زۆر و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە باشووری ئەوروپا

شەپۆلی گەرمای زۆر و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە باشووری ئەوروپا

 

 

هەزاران ئاگرکوژێنەوە لە سەرانسەری باشووری ئەوروپا لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکاندا دەجەنگن کە بەهۆی شەپۆلی گەرمای ٤٠ پلە و بای بەهێزەوە خێراتر دەبێت.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی لە پورتوگال، ئیسپانیا، یۆنان و فەرەنسا سووتاوە. دەسەڵاتداران، ڕێڕەوی پێشبڕکێی پاسکیلسواریی تۆر دی فەرەنسایان لە خەڵك قەدەغە کردووە، لە کاتێکدا ئاگری کێوی لە ڕۆژهەڵاتی پیرینیسدا بڵاوبووەتەوە.

لە یۆنان ئاگری کێوی دوو کارگەی نزیک شاری سالۆنیکی وێران کردووە.

هاوکات لە باکووری پورتوگال، دەوترێت ئاگرێکی گەورە تاڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top