دەیان سەربازی پاکستان لە بەندەری گوادەر کوژران

دەیان سەربازی پاکستان لە بەندەری گوادەر کوژران

 

 

سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان ڕایگەیاند: کە لە دوو هێرشی خۆکوژیدا بۆ سەر بنکەیەکی پاسەوانی کەناراوەکان لە ناوچەی جیوانی لە بەندەری گوادەر ٣٠ کارمەندی ئاسایشی کوشتووە و ژمارەیەکی دیکەی بریندار کردووە.

ئەو ڕێکخراوە چەکدارییە کە خەبات بۆ سەربەخۆیی بەلوچستانی پاکستان دەکات، بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە تەواوەتی ئەو بنکەیەیان تێکشکاندووە.

بە گوتەی جیا بەلوچ وتەبێژی سوپای ئازادیخوازی بەلوچستان، یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە سەرەتا پاسێکی پڕ لە تەقەمەنی بەرەو دەروازەی سەرەکی بنکەکە لێخوڕی و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

دواتر چەکدارەکان لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردە سەر کەمپەکە و ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی کوژران و برینداربوون.

لە کاتێکدا جیا بەلۆچ ژمارەی کوژراوانی لانی کەم ٣٠ کەسی داناوە، میدیا ناوخۆییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییە نادیارەکان باسیان لەوە کردووە کە ٢٠ هێزی ئەمنی لە هێرشەکەدا کوژراون یان بریندار بوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top