هێرشەکانی ڕووسیا بە مووشەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کیێڤ

هێرشەکانی ڕووسیا بە مووشەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کیێڤ

 

 

بەهۆی بۆردومانی قورسی شەوانە بۆ شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

شایەتحاڵەکان دەڵێن: هێرشەکان هێندە بەهێز بوون کە دەنگی تەقینەوەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا دەبیسترا. دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە، ئەو زنجیرە هێرشانە بووەتە هۆی تەقینەوە لە پێنج ناوچەی جەرگەی کیێڤ.   

هەروەها ئۆکرانیا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشە دوورمەوداکانی لە قوڵایی ناو ڕووسیادا چڕتر کردووەتەوە و ژێرخانی وزە و ئامانجە سەربازییەکانی کردووەتە ئامانج.

کاربەدەستانی ڕووسیا باسیان لە هێرشە دووبارەکان بۆ سەر سنوورەکان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە بەرگرییە ئاسمانییەکانیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان گرتووە و لەناویان بردووە.

هێرشە هاوئاهەنگەکانی ڕووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوەندە شارییەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن، لە کاتێکدا ململانێکان دەچێتە پێنجەم ساڵەوە و کوشندەترین ململانێی ئەوروپایە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top