ژێرخانی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە نزیكەی 8000 مێگاوات كارەبا لەم كابینەیەدا 1840 مێگاوات زیادی كردووە
● زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 1840 مێگاوات، وێستگەی هەڵمی 550 مێگاوات، وزەی پاك 500 مێگاوات، كۆمبایندسایكڵ 500 مێگاوات، وێستگەی سووتەمەنی 290 مێگاوات بووە.
● بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان و عێراق بڕی 165 مێگاوات بە غازی بە فیڕۆچووی بیرە نەوتەكان (غاز المصاحب) لە گەرمیان بەرهەم هاتووە.
● لە ئێستادا نزیكەی ١٥٠ مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە (سۆلار) لەلایەن كەرتی تایبەت (ماڵان و كۆمپانیاكان)ـەوە بەرهەم دەهێنرێت و كارئاسانی تەواو كراوە بۆ ئەو هاووڵاتی و كۆمپانییانەی دەیانەوێت سیستەمی سۆلار بەكاربهێنن و بیبەستنەوە بە تۆڕی گشتییەوە.
● توانراوە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر پشت بە وزەی پاك ببەسترێت بەم شێوەیە: (83%بە گازی سرووشتی، 1%كارۆئاوی، 5%گازوایل و 11%نەوتی ڕەش).
● گەیشتنی بۆریی گازی سرووشتی بۆ وێستگەی دهۆك بە درێژایی 198 كیلۆمەتر و بە گوژمەی 591 ملیۆن دۆلار لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا جێبەجێ كرا، ئەم وێستگەیە بە تەواوی توانای هەیە 1000 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت.
سێكتەری گواستنەوەی كارەبا
● لەم كابینەیەدا هاوبەشانی كارەبا تا (2000,000) دوو ملیۆن هاوبەش زیادی كردووە.
● تا كۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی كارەبایەكی 24 كاتژمێری.
● بە دەیان وێستگەی گواستنەوەی كارەبا جێبەجێ كراون، لەوانە وێستگەكانی (شێروان مەزن، كفری، هەڵەبجەی شەهید و گرد جووتیار، زانیاری، كەسنەزان، ڕووناكی، سۆران، نیشتمان، باداوە، نووسەران، شاوێس، برایەتی و سێ وێستگەی دیكەش كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە لە تیمار و هەشتی حەسارۆك و شەمامك و دوو وێستگەی دیكەش لە بەحركە و فرۆكەخانە لە تەواوبووندان).
● دامەزرانی چەندین هێڵی پاڵەپەستۆی بەرز لەنێوان (شەقڵاوە- سۆران، بۆ وێستگەی كەسنەزان، شاوێس، رێزان و شێروان مەزن و مێرگەسۆر، بۆ وێستگەی هەولێر، ئازادیی كۆن- دووكان، سۆران – حاجی ئۆمەران و هێڵەكانی بازیان- چەمچەماڵ و بازیان – ڕاپەرین و سەیدسادق- هەڵەبجە و چەمچەماڵ – كەلار و هەڵەبجەی شەهید – بۆ وێستگەی خورماڵ و هەولێر – دهۆك و سمێڵ- زاخۆ و قەسرۆك دارەتوو شاریا و دێرەلۆك- شێلادزێ و تادوایی..
● كڕینی وێستگەی گەڕۆكی مۆبایل بۆ عەربەت و شەش وێستگەی مۆبایل بۆ دهۆك و وێستگەی مۆبایلی زێرینۆك و دەڤەری ساڵح ئاغا و شەمامك و بەرحوشتر و پردی حافز و چاككردنەوە و كڕینی دەیان كۆڕەری گەورەی وێستگەكانی كارەبا.
● ئەنجامدانی پڕوژەی پێوەری زیرەك بووە هۆی كەمكردنەوەی بەفیڕۆچوونی كارەبا لە 45% بۆ 31%. لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە توانرا لە 14% داهاتی كارەبای بەفیڕۆچوو بگەڕێندرێتەوە بۆ گەنجینەی حكومەت و سووتانی گۆڕەری كارەبا بە ڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە كەمی كرد و سەدان سەرپێچی ئاشكرا كران و ژمارەیەكی زۆری دیكەی هاوبەشانی نوێی كارەباش كرایەوە، كە پێشتر بە سەرپێچی، یان بەپێی ڕێنماییەكان نەتوانرابوو كارەبایان بۆ ڕابكێشن، بەمەش تێچوویەكی زۆری كرێی كارەبا و بەفیڕۆچوونی كارەبا لەم بوارەدا چارەسەر كرا.
سێكتەری دابەشكردنی كارەبا
● لە كەرتی دابەشكردنی كارەبا نزیكەی 4000 پڕۆژە جێبەجێ كراون.
● ڕاكێشانی سەدان فیدەری كارەبا لە وێستگەكانەوە.
● كار بۆ ڕێكخستنەوەی گونجاوی نرخی كارەبا كرا، بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا و دانانی میكانیزمێكی كاریگەر و سەردەمیانە بۆ كۆكردنەوەی پارەی كارەبا لە هاوبەشانی كارەبا، ئەمەش لە ڕێگەی پڕۆژەی پێوەری زیرەك و چاكسازی لە دۆسیەی هاوبەشانی كارەبا و نەهێشتنی سەرپێچییەكان و كردنەوەی هاوبەشی نوێ و دواجار جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی.
● كەمكردنەوەی ڕێژەی سووتانی گۆڕەرەكانی كارەبا.
● هەڵمەتەكانی هوشیاریی سەلامەتیی پیشەسازی و پارێزگاریكردنی فەرمانبەرانی كارەبا بە بەراورد بە پێشوو لە ئاستێكی بەرزدایە، تەنانەت قوربانییەكان و گیان لەدەستدان و بریندارەكانی كارەبا كەمتر بوونەتەوە.
پڕۆژەی ڕووناكی
● مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناكی ڕاگەیاند و تا كۆتایی ساڵی 2026 پڕۆژەكە دەگاتە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
● دەستپێكردنی پڕۆژەی «ئی پسوولە»ی پێدانی كارەبا لە ڕێگەی كارت بە شێوەیەك زیاتر لە یەك ملیۆن جار لە ئی پسوولەوە پارەی پسوولەی كارەبا دراوە. بەمەش هاووڵاتیان دەتوانن پسوولەی كارەكەیان بە ئاسانی و خێرایی بدەن.
● دامەزرانی سەنتەرێكی پێشكەوتوو بۆ خزمەتگوزاریی كارەبا و پێشكەشكردنی هاوكاری بە ژمارە تەلەفۆنی 1992.
بەمەش كارەبایەكی بەردەوام و كوردستانێكی ڕووناك و ژینگەیەكی پاك و ئاو و هەوایەكی تەندروست بۆ هاووڵاتیان دابین كرا. پڕۆژەی ڕووناكی نزیكەی 1.1 ملیۆن تۆن گازی ژەهراوی كەم كردووەتەوە.
