کورتان ، نیشانەیەک بۆ بچووکی خاوەنەکەی

کورتان ، نیشانەیەک بۆ بچووکی خاوەنەکەی

 

 

ئەوەی ئەمڕۆ وێنەی (کورتان) بۆ بێڕێزیکردن به لایەنێکی سیاسیی خاوەن مێژوو بەکاردەهێنێت، پێش ئەوەی بێڕێزی بێت به شکۆی بەرامبەرەکەی ، ئاستی نزمی تێگەیشتن و هەژاریی خۆی ئاشکرا دەکات.
کاتێک کەسێک بۆ ململانێی سیاسی، پەنا دەباتە بەر سووکایەتیکردن و بەکارهێنانی دەستەواژەی نه شییاو ، لە ڕاستیدا وێنەی (کورتان)ەکەی خۆی نیشان دەدات. ئەم جۆرە لێدوان و ڕەفتارانە ڕەنگدانەوەی بچووک و سووکبینینی کەسایەتیی خاوەنەکەیەتی، نەک شکۆی ئەو لایەنەی کە خاوەنی پتر له هەشتا ساڵ خەبات و قوربانیدانە بۆ سەربەخۆیی کوردوستان.
مرۆڤ ئەگەر خاوەنی پڕۆژە و ستراتیژ بێت، ڕێز لە مێژووی نەتەوەکەی دەگرێت، تەنانەت ئەگەر جیاوازی سیاسییشی هەبێت. ئەوەی ئەمڕۆ بە زمانێکی سووک و بەکارهێنانی وێنەی کورتان، گاڵتە بەو ڕێبازە دەکات کە دەیان ساڵە بە خوێن و خەبات بەردەوامە، لە ڕاستیدا دان بە بچووکی و بێ پڕۆژەیی خۆیدا دەنێت. هەرکەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ تێکۆشانی گەلەکەی دابنێت، ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەو ڕەفتارانە ئیحراجی خۆی ناکات و کورتان لەخۆی ناکات.
کەسێک کە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت، ئەوەندە بە بچووک و دەروون‌شێواوی دەبینین، کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە ، چونکە مێژوو بە قسەی بێبنەما و وێنەی منداڵانە نالەقێت. مێژوو ئاوێنەیەکی بێلایەنە ، ئەوانەی مێژوو دەنووسنەوە ئەوانەن کە قوربانی دەدەن، نەک ئەوانەی بە زمانێکی نزم و هەڵسوکەوتێکی نەگونجاو، هەوڵی شێواندنی شکۆی خەبات دەدەن.....
هه روە ک پیره مێرد دە ڵێت :
ڪەرێ ڪورتانی زێـڕ و تەڵا بـێ
قامیشی شەکر لەجیاتی گیا بـێ
جـبرەئیـل بێنە بـیـکە مەیـتـەری
قەد تەرکی ناکا ڕەووشتی کـەری....

...

Top