بەفراو لە كەشی گەرمدا مەخۆرەوە!

بەفراو لە كەشی گەرمدا مەخۆرەوە!

  ڕاستە گەرمای هاوین هانی لەش دەدات بۆ خواردنەوەی شلەمەنیی سارد و هەستكردن بە فێنكبوونەوە، بەڵام خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد لە هاوینێكی گەرم و زیادبوونی ئارەقەكردن، تا ڕادەیەك زیانی تەندروستی هەیە، بۆنموونە هاندەرە بۆ ناڕحەتی و وروژاندنی گرفتەكانی پەیوەست بە گەرما. لەكاتی گەرمادا بەمەبەستی ساردبوونەوەی لەش، بۆڕییەكانی خوێن فراوان دەبنەوە بۆ ڕزگاربوون لە گەرمی، هەروەها ڕێژەی ئارەقەكردن زیاد دەبێت و لەش دەكەوێتە ژێر سترێسی گەرمی، لێرەدا خواردنەوەی خێرای ئاوی سارد دەبێتە هۆی گۆڕانی كوتوپڕی ساردی و گەرمی لە دەم و قوڕگ و گەدەدا، ئەمەش وا لە لەش دەكات كە بكەوێتە ژێر سترێسی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكەدا. زیانەكان: دابەزینی كتوپڕی ژمارەی لێدانەكانی دڵ و پەستانی خوێن، كە لەوانەیە ببێتە هۆی سەرسووڕان، هێڵنج، هەستكردن بە بێهێزیی گشتی. گەیشتنی كوتوپڕی ئاوی سارد بە ناوپۆشی گەدە هۆكارە بۆ تەسكبوونەوەی خێرای بۆڕییەكانی خوێنی گەدە، لەسەرخۆبوونەوەی كرداری هەرسكردن، ئازاری سك، لەگەڵ كۆبوونەوەی گاز.

 

Top