(دابڕانە كاتیه‌كان له‌رووبه‌ری خانه‌واده‌ی بارزان، به‌شی پێنجه‌م)
5-دابڕانه خوودیه‌كانی نێو دابڕانه‌كان بریتیە لەو دابڕانەی لە نێو خودی بازنەی خانەوادەی بارزان رووی داوەو كە جۆرێك لەساردی و سڕی له گۆڕه‌پانیی مامه‌ڵه‌ی كاركردن و هه‌ژموونه دارایه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی به‌رهه‌م هێناوه و بە ژمارەیەكی كەمی ئەندامەكانەوە دیارە.بوونیان بەهەر شێوەیەك بێ كاریگەریان به‌پێی قه‌واره و بارستایی خۆیان په‌رت و بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه و جۆڕێكشه لە لالووتی نواندن لە هه‌مبه‌ر یەكترییەوە، بۆیه ڕوانینی مرۆڤ بۆ گه‌وهه‌ری ئه‌م جۆره‌یان هه‌میشه بۆته بنه‌مایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ئه‌وه‌ی درزی ده‌روونیی دروستبكه‌ن و به‌چاوێكی پڕ له مه‌به‌ست و ئامانجدار سه‌یری یه‌كتری بكه‌ن و هه‌ر به‌زمانی جه‌سته له‌مه‌رام و نیازی یه‌كتری تێبگه‌ن.
هێزی ووردبوونه‌وه له‌ڕۆحی ئه‌م دابڕانه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ له شێوه‌كان،قورسایه‌كانی خۆی هه‌یه و به‌هۆی مه‌رامه‌كانیه‌وه، نیه‌ت و مه‌ودا داری خۆی ئاراسته‌ی هه‌ر خاڵێكی ئامانجدار ئه‌كات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ،به‌ڵام نیشانه‌ی سه‌ره‌كیی ئامانجه‌كه له‌م دابڕانه ته‌نها: (ده‌سكه‌وت و پڕۆژه و دونیای داراییه).
هۆكاری سەرهەڵدانی ئەم جۆرە دابڕانەش زیاتر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی له‌هه‌ناوی پڕۆژه‌ی قونترات و پاره‌داری كه شێوه‌یه‌كی زانستیی و نا یه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری سه‌خت و قورس و چڕ و بوونی شه‌ڕی براكوژی و ته‌مه‌نیی حكومه‌تی كوردستان كه جۆرێك له ده‌ستخستنی تووند و ناڕه‌وا هه‌بووه و تاكو ئێستاش ئه‌م جۆره بۆته میراتێكی مه‌ترسیداری رۆحی ئه‌م دابڕانه نه‌گریسه‌ی خوودی، له‌پشت ده‌رپه‌راندنی ئه‌و دابڕانه‌یه كه سێبه‌ری ناسروشتی دروستكردووه له‌رووخساری خانه‌واده، بۆیه هێزی دابڕان له‌م جۆره‌یان بنه‌مای پووڵداری له‌پشته نه‌ك ده‌سه‌ڵاتداری، بۆیه زۆرترین گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌م جۆره دابڕانه بوونی هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌ركه‌وتن و هه‌ڵشاخانی له‌گه‌ل نه‌خشه‌ی سروشتی و ناسروشتی هه‌موو (دابڕان و نادابڕانه‌كان)ی تریش هه‌یه، بۆیه به به‌رده‌وامی فه‌وزای ناجێگیر و بونیاد ئه‌نێت و كه‌شێكی ناته‌ندروست و لاسه‌نگ دروست ئه‌كات و كاریگه‌ری لا به لا له‌سه‌ر هه‌یكه‌ڵی خانه‌واده دائه‌نێ و ئاراسته‌ی جیاواز و هه‌مه‌چه‌شنه دێنێته كایه‌وه و ده‌رهاوێشته و لێكه‌وته‌ی چڕی بوغز و گله‌یی ڕێگا خۆشكه‌رن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره دابڕانه كه گه‌وهه‌رێكی دارایی و پڕۆژه فیتۆنه‌كانی دارایی له‌پشته.
گرتنه‌به‌ری چاره‌سه‌رێكی توندی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی دوور خرانه‌وه په‌یڕه‌و بكرێ، بۆ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ر كه‌سێك دابنرێت، كه هه‌وڵدان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆبێت یاخود ناڕاسته‌وخۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی رۆژگار قه‌باره‌ی نادادی ئابوری كه‌مبكرێته‌وه و شێوازێكی نوێی زانستی ئابوریانه په‌یڕه‌و بكرێت.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی