دابڕانه كاتیه‌كانی باوكه‌كان(نێچیروان و مه‌سرور) و كوڕه‌كان(ئارین و ئیدریس)، له‌خانه‌واده‌ی بارزان
به‌شی چواره‌م
ستوونی دروستبوونی رۆحی ئه‌و دبڕانه‌ش ڕێك له سێبه‌ری ڕۆحی باوكه‌كانی خودی خانه‌واده‌یه، كه له‌جووڵه و گوفتار و سیاسه‌تیان به‌دی ئه‌كرێ، نه‌ك له‌دونیای دوونیابینی تایبه‌تی باوكه‌كان(نێچیروان و مه‌سرور)بارزانی!،بێگومان، مه‌ترسیداری و هه‌ژموونداری ئه‌و دابڕانه‌ش به‌سروشتی حاڵ بێ ئومێدی له گۆڕه‌پانیی دل و ده‌روونیی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دروست ئه‌كات و به‌ره‌و لاسه‌نگی ده‌روونییان ئه‌بات و جۆرێك له بیر ئاڵۆزی تووند و شێواویان بۆدروست ئه‌كات و ته‌نانه‌ت كاركردن و به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانی رێكخستن تووشی سستی و غووده‌ی ته‌مبه‌ڵیان ئه‌كات و پێكهاته و شێوازی بیركردنه‌وه‌یان ئاڵۆگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی به‌سه‌ر دادێت و هه‌ر به‌جارێ چه‌ندین لاسه‌نگی سه‌خت و دژوار دێنێته كایه‌وه و هه‌ڕه‌می خانه‌واده‌ش به‌ره‌و شله‌ژانێكی قووڵ و دژوار ده‌بات و هێزی په‌رته‌وازه‌یی ستوونیی و ئاسۆیشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كیی دروستبوونی ئه‌م جۆره ترازانه‌ش سه‌رچاوه‌ی له نه‌بوونی كه‌لتوری ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و بێ مشت و مڕكردن له‌پێناوی مانه‌وه‌یان و خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به‌و پۆستانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه، كه توانای ئه‌وه‌یان نییه ده‌سبه‌رداری ته‌واویان هه‌بێ. بۆ ئه‌وه‌ی حیزب و خانه‌واده له نوێگه‌ری و تازه‌گه‌رێكی به‌رده‌وام دابن و رووناكی و تیشكه‌كانی ڕۆحیان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بدره‌وشێنه‌وه.
دروستبوونی ڕۆحی كه‌لتوری ڕاده‌ستكردن و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر نوێگه‌ری، ده‌بێ زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر بكرێ و هیچ كه‌لتورێك له‌نێو هه‌ڕه‌می حیزب و خانه‌واده شان له‌شانی ئه‌و كه‌لتوره نه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی و گه‌وهه‌ری ئه‌و كه‌لتوره سێبه‌ر له‌ڕۆحی هه‌مووتاكێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی بكات.
رووناكی كه‌لتوری ڕاده‌ستكردن و گۆڕانكاری ، ده‌بێ زۆر كاری له‌سه‌ر بكرێ و كات و ده‌رفه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنێكی سروشتی به‌خۆیه‌وه ببێنێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پشتگوێ بخرێت چونكه به‌درێژایی رۆژگار كاره‌سات دروست ئه‌كات.
دروستبوونی درزی ڕۆحی له‌پانتایی لوتكه‌ی خانه‌واده كاره‌ساتێكی به‌هێز و هه‌ژێنه‌ر له‌بوونیادی په‌یكه‌ر به‌ندی خانه‌واده بینا ئه‌كات و ده‌توانم بڵێم: تسۆنامی له بازنه‌ی خانه‌واده ئه‌دات و دوور نییه، به‌دووریشی نازانم كاره‌ساتی لا به لای تریشی به‌دوادبێت.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی