ئــــەو سێ بارزانییە بۆ زۆر کەس نوێنەری شەرەف، ئازایەتی، جوامێری و کوردایەتین .

ئــــەو سێ بارزانییە بۆ زۆر کەس نوێنەری شەرەف، ئازایەتی، جوامێری و کوردایەتین .

خوا ئاگادارە، ئەگەر ئەو سێ بارزانییە نەبوونایە، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بەو شێوەیەی ئێستا ناسراوە بوونی نەدەبوو, بارزانییەکان بەشێکی سەرەکی و گرنگی مێژووی خەبات و قوربانیی ئەم گەلەن, ناویان بە شەرەف، خزمەت و خەبات بۆ کوردایەتی گرێدراوە.

بۆ شامسار باڕوون بێت؛ ئەگەر خەباتی بارزانی نەبوایە، ئێستا ئەویش وەک باوکی جاش ده‌بوو لە ژێر ده‌سه‌ڵاتی بەعسی فاشیست, ئەگەر کورد بارزانیی نەبوایە، ئەمڕۆ نە شامسار و نە بەناو هاوپەیمانەکانی ئەو ئازادییەیان نه‌ده‌بوو قسە بکەن و نە هەرێمێک هەبوو کە لە سێبەریدا دەنگیان هه‌بێت.

مێژوو بە هەست و ئارەزوو نانووسرێت؛ بە خەبات و قوربانیدان دەنووسرێت, ئەوان خەباتیان کرد و بە سەربڵندی ناویان لە لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار کراوە, بەڵام ئەوانەی بە سووکایەتی و کینە دەدوێن، هاوشێوەی پێشینانیان تەنها خۆیان داده‌ڕووخێن، نە ئەو پیاوانەی گەورەیی خۆیان بە کردار سەلماندووە.

زیاتر لە یەک ملیۆن کوردی بەشەرەف دەنگیان بەو سێ بارزانییە داوە و پشتیوانییان لێ کردووە، چونکە لەواندا خزمەت، خەبات و پاراستنی مافەکانی خۆیان بینیوە, خەڵک بە کردار حوكم لەسەر کەسەکان دەکات، نە بە دروشم و هاوار.

ئەو سێ بارزانییە بۆ زۆر کەس نوێنەری شەرەف، ئازایەتی، جوامێری و کوردایەتین؛ بەڵام ئەو کەسانەی بەردەوام لە هێرش، سووکایەتی و درزخستنە نێوماڵی کوردن، ڕۆژ دوای ڕۆژ بچووکتر و ڕسوواتر دەبن و مێژوو حوکمی دادپەروەرانەی خۆی لەسەریان دەدات.

Top