دابڕانه كاتیه‌كان له‌بازنه‌ی خانه‌واده‌ی بارزان
(به‌شی سێیه‌م)
2-دابڕانە كاتیه‌كانی خانەوادەی بارزان و گه‌نج و لاوه‌كانی فیدڕاسۆنی بارزان،بریتیە لەو دابڕانەی كە له‌پانتایی ئاسۆیی جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌ری فیدڕاسۆنی ئێله‌كانی بارزان بوونی هه‌یه و هەندێ لە جۆری كۆبوونەوەی ناوە بەناوە لە نێوان ئەندامانی خانەوادە لەگەل دانیشتوان ئەكرێ، بەڵام هێز و تواناداری ئەوتۆی نییە، هێزی نوێ و بیری نوێ هەمیشە وەبەر تاكەكان بداتەوە بۆیە لەم جۆرە دابڕانە گەوەرترین مەترسیە لەسەر ژیانی ئایندەیی سەركردایەتی حیزب و خانه‌واده، چالاكی نواندن و دۆزینەوەی هەلی كار و موبیلیزە كردنیان بۆ نێو هەر كاروبارێك كە گەوهەرێكی گشتی هەبێت و تۆی شۆڕشگێڕی و گەورەیی بەبەردەوامی لەبیر و خەیاڵیان بڕوێنن و لەبابەتی رۆژگار بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر ئاگاداربن و هەڕەشەی مەترسیەكانیان بۆ روونبكرێتەوە و
نەبوونی شۆڕبوونەوەی ئەندامانی خانەوادە زۆر بەقوولی هێزی خۆیان بەكارنەهێناوە، بۆ ئەوەی هەموو هەفتەیەك یاخوود مانگێك دەست بەكۆبوونەوەیەكی جەماوەری بەهێز و كاریگەر لە ناوچەی بارزان بكەن.ئەگەر جۆری كۆبوونەكانیش كرابن ڕەنگە بۆ نوخبەی دیاری كەسایەتیەكانی دیاری كۆمەڵایەتی خانەنیشینكراو كراون، یاخود بۆ ئەو كەسایەتیانە كراوە،كە لەجومگەی هەستیاری مێژوویی سەركردایەتی دابوونە و كە ئەمەش شتێكی چەپەوانەیە، چونكە ئەم كەسایه‌تیانە هەموو تەمەنیان لەسەر ( بارزان و نه‌مر ) داناوە،هیچ مەعقولیەتی تیا نییە، گردبوونەوەكان و ئاخاوتنی هەندێ لە ئەندامانی دیاری خانەوادە ئاخاوتنیان بۆ ئەو كەسە دیار و دڵسۆزانە بكه‌ن كه له‌ته‌مه‌ندان كه به‌ڕای من هیچ كه‌ڵك و سوودێكی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام ناشكرێت پشتگوێ بخرێن له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی و بۆنه تایبه‌تیه‌كان.
پشتگوێ خستنی شەپولی گەنج و لاوەكانیش به‌هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌وه، حبیسابی وورد و چڕ و پڕیان بۆ نه‌كرێت ئه‌گه‌ر بشكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی شاده‌ماری رۆحیان به‌هه‌ناوی جوانیه‌كان و گۆشت و خوێنی سه‌رانیی بارزان بچێته‌خواره‌وه و لەبواری كۆبوونەوەكان و پێدانی ڕینماییەكان بۆ ئەوەی زۆر بەهێز و مكوومەوە خۆیان ڕابگرن و رووبەڕووی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ببنەوە.بۆیەپێتان ئەڵێم: نوخبەی دیاری خانەوادە هەڵەبوون، لەم بوارەدا.
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و شه‌پۆله گرینگ و ستراتیژه‌ی گه‌نج و لاوی بارزانیه‌كان، له‌جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی فیدڕاسۆنی بارزان، ئه‌همیه‌تێكی قوول و به‌رفراوانیی ئاراسته‌كراویان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌ش له‌و ئاراستانه هێز و توانای تایبه‌تی و به‌ها به‌رزی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی ژیان و حیزبی و سیاسیی و بواره‌كانی تری ژیان و گوزه‌ران هه‌یه.
دوارۆژی بارزان و بارزانیه‌كان، ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و شه‌پۆله گه‌وره‌ی چین و توێژه كاریگه‌ره‌ی گه‌نج و لاوه‌كان، بۆیه گرینگی‌پێدان به‌نه‌خشه و پڵانێكی ووردی زانستی و به‌هێز ده‌بێت زۆر حیسابی تایبه‌تیان بۆ بكرێت و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان هه‌میشه له‌به‌رچاویان بگیرێت و تاكو رووناكیی ڕۆحیان و هێز و كاریگه‌ریه‌كانیان له‌په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌هێزی ڕۆحی دابێت و هه‌میشه ڕۆڵیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاكته‌كانی ژیان و بواره‌كانی تری په‌یوه‌ست به ئاراسته‌كردنی به‌رنامه تایبه‌تیه‌كانی سیاسیی و حیزبی له بازنه‌ی بارزان.
به‌گه‌ڕخستنی هێز و تواناكانی سروشتی گه‌نج و لاوه‌كان، ئه‌ركێكی گرینگ و هه‌ستیاره، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی سروشتیانه هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن و تاكو هه‌موو ساتێ قیبله‌نمای بیروخه‌یاڵیان ڕوو له دڵخوازی خۆیان بكه‌ن و كه كراوه، به‌ڵام به‌شێوازێكی تری سه‌رده‌میانه و پێشكه‌وتووانه به‌ره‌و لوتكه‌ی هیواو ئاواته‌كان هه‌نگاوی هێواش و وورد ئه‌نێن.
هەندێ جاریش ئەگەر بەرپرسێك لە خەڵكی ئاسۆیی بارزان، كرابێتە بەرپرس رەنگە بەهۆی كەم ئەزمۆنیەوە هەڵەی زەقی لەدەست قەوما بێت و جۆرێك لە ناخۆشیی و لاسەنگی بۆ شوێنەكەی دروستكرد بێ. دوكه‌ڵی ناڕه‌زایی له‌به‌رده‌م خه‌لكی شوێنه‌كه به‌رز بۆته‌وه.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی