مه‌رجه‌ع، له‌هه‌مبه‌ر دوو شۆڕش
مرۆڤ به‌هۆی پابه‌ندبوون به ئه‌رك و قورسایه‌كانی سیاسیی و بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشگێڕی له‌پێناوی رزگاری و ئازادی ژیان وبابه‌ته هه‌ستیار و فره ڕه‌هه‌نده‌كان كه ڕۆڵیان له‌ئاینده و گوزه‌ركردنی سه‌قامگیری و جوانییه‌كانی ژیان هه‌یه، به‌ستنه‌وه‌ی خودی ئه‌و تاكه‌یه به به‌ها و گه‌وهه‌ری ستراتیژییه‌كان، كه هه‌میشه ڕێچكه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌ڕان و سه‌رقاڵی به‌خوودی كاره‌كه‌یه‌وه گرتۆته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانی كاری راسته‌قینه‌ی خۆی بگات و جۆری كاره‌كه‌ش هه‌میشه بۆته بنه‌مایه‌كی كاریگه‌ر بۆ خولقاندنی گه‌ڵێك رووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره و ناخ هه‌ژێن و كاریگه‌ری قوولی به‌سه‌ر خوودی كه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری داناوه،كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته به‌شێكی دانه‌بڕاوه له بیره‌وه‌ریه‌كان وهزر و خه‌یاڵه‌كانی رۆژانه‌ی خۆی كه هه‌میشه په‌ند و عیبره‌تی لێوه‌رده‌گرێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروخه‌یاڵی داده‌نێ ناتوانرێ به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداریان بێت و له‌بیرو یادگه‌یان بسڕێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆته ژێرخانی باكگراوه‌ندی مه‌عریفه‌یان وكۆی رووداوه‌كانیش كه له‌ئاكامی خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك و رێبه‌ره‌كان و سه‌ركرده‌كانی دونیا به‌رجه‌سته بووه وهه‌میشه به‌شێكیان به‌هۆی به‌رفراوانی خه‌بات و قوربانیدانه‌وه بووه‌و كه سه‌رچاوه‌ی داهێنانن له‌بواری ته‌نز و كاری تاكتیكی و رووداو و گه‌ڵێك لایه‌نی ئه‌ده‌بی كه خۆی له به‌سه‌رهات و په‌ند و عیبره‌ت و زۆر بابه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌م جۆره به‌خۆیه‌وه بینیووه.
بێگومان ئه‌مانه به‌شێكن له بواری ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیات ، بۆ ئه‌وه‌ی كاری چڕ و پڕیان له سه‌ر بكرێت و به‌پێی توانا فكری و قوولی به‌رفراوانیان په‌ره به‌توانا هزریه‌كانی به‌رده‌وامیی خۆیان بده‌ن و رووناكی بیروخه‌یاڵی خۆیان په‌خش بكه‌ن و به‌هۆی كاریگه‌ری ڕه‌وتی شۆڕشگێڕی و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه له‌باروگونجاو بووه، یان به‌هۆی پسپۆڕی و شاره‌زایی و لێهاتوویانه‌وه، ده‌ستیان بۆ نووسین و جۆره‌كانی بردووه.
شتێكی شاراوه نییه، كه خه‌باتی بێوه‌چانی خه‌ڵكی كوردستانیش كه مێژووێكی دوور و درێژی هه‌یه له نێویشیاندا،(خانه‌واده‌ی بارزان)، كه چه‌ندین سه‌رۆك و رابه‌ری دیار و مه‌زنی سروشتی به‌رهه‌م هێناوه و كه بنه‌ما و ئامراز بوون بۆخولقاندنی ڕۆحی مێژوو.
به‌درێژایی ژیانی شۆڕشگێڕانی مه‌زن( نه‌مر و مه‌رجه‌ع)، كه چه‌ندین شۆڕش و رابوون له‌سه‌رده‌ستیان به‌رپابوونه و دونیایه‌ك له ته‌راكوومی مێژوویی و داستان و بواری ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیات كه به ویست بێ یاخود به‌ناویست بێت، داهێنراون و بۆنه‌ته به‌شێكی گرینگ و ستراتیژ و ئیلهام به‌خش بۆ چه‌ندین بواری نووسینی به‌رهه‌می مه‌زن و شاكاری بێوێنه و ڕۆڵیان له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستمه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م و هێزی بیركردنه‌وه‌م چڕبكه‌مه‌وه، له‌سه‌ربابه‌تێكی گرینگ و ستراتیژ له بواری لقێكی ئه‌ده‌بیات كه ئه‌و په‌ند و رووداو وچیڕۆك و به‌سه‌رهاتانه‌یه، كه تایبه‌تمه‌ندێكی جوانی ئه‌ده‌بی جۆراو جۆری قووڵیان پێوه دیاره و كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و خه‌باتی شۆڕشگێڕی تاك به‌تاكی كوردستانیاندا هه‌یه.
یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نوخبه‌ی دیاری (ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی بارزان)، رووخسارێكی جوانی ئه‌ده‌بیه، له‌بواری حه‌زكردنیان به شعر و بواری راڤه‌كردنی ده‌قه شعرییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی شعری شاعیران و له‌ده‌ربڕینه‌كانیان دا زۆر به‌جوانی هه‌ست به‌و لایه‌نه گرینگه‌ی جوانی ئه‌ده‌بی ئه‌كرێ، به‌ژداری كردنی (مه‌رجه‌ع) له یادكردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵی (ئه‌حمه‌دی خانێ) له كوردستانی باكور به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌قێكی ئه‌ده‌بی كه راڤه‌ی بۆ كردبوون، كه زۆر به‌ڕوون و ئاشكرا هه‌ستی پێ ئه‌كرا، بێگومان دروستبوونی گه‌وهه‌ری ئه‌و هه‌سته‌ش بنه‌مایه‌كی قوولی مێژوویی به‌تایبه‌تی كه سه‌رچاوه‌ی له‌ئایین و ته‌سه‌ووفه‌وه گرتووه، بۆیه كاریگه‌رێكی ئاسۆیی به‌سه‌ر ته‌واوی (خانه‌واده‌ی بارزان) هه‌یه و خۆی سه‌پاندووه و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و كورته باسه‌ی سه‌ره‌وه، چه‌ندن پێشنیازێك ئه‌خه‌مه به‌رده‌م (مه‌رجه‌عی باڵای كوردستان)، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ربكات و شۆڕشێكی تر له‌بواری نووسین تۆمار و به‌رپا بكات.كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌ند و رووداو و چیڕۆك و ته‌نز و به‌سه‌رهاتانه‌ی به‌سه‌ری هاتوون چ له‌شاخ چ له‌شار هه‌مووی بنووسرێته‌وه به‌شێوه‌ی په‌رتووك، بۆ ئه‌وه‌ی له‌فه‌وتانی پچڕ پچڕی رزگاریان بێت هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان نووسراونه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌بێ جیاوازی و جیاكاری بۆبكرێ به‌شێوه‌ی په‌رتووك.
2-به‌ش و ته‌وه‌ره‌كانی په‌رتووكه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و شۆڕشگێڕی و تاكتیكی جه‌نگی و حیزبی و خۆڕاگری و هێڕشكردن و ئیدیۆم چاره‌سه‌ریه‌كان و..پۆلێن بكرێ...تاد.
3-له‌نێو خوودی په‌رتووكه‌كه هه‌موو ئه‌و په‌ند و تاكتیك و پلانه‌شۆڕشگێڕیه‌كانی سه‌ركرده‌كانی پارتی كه‌به‌سه‌ریان هاتووه و له‌گه‌لیان ژیاوی تۆمار بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌وتان و له نێوچوون رزگاریان بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی بارزان كه ناوه به‌ناوه(مه‌رجه‌ع) له كۆبوونه‌وه‌كان و ووتاره‌كان و دانیشتنه‌كانیدا باسیان ئه‌كات زۆر سه‌رنج ڕاكێش و بوونیان ڕه‌گێكی قوولی ئه‌ده‌بیان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌ش له‌مانه كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیی تاكی كوردستانی و ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر جیهانیشه‌وه هه‌یه.
4-. په‌له‌كردن له‌كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی ئه‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه،كه شۆڕشێكی مه‌زنه له بواری ئه‌ده‌بی به‌رپا ئه‌كرێ، كه كاریگه‌رێكی كارا و قوول و به‌رفراوان له‌سه‌ر بیر‌و خه‌یاڵی تاك داده‌نێ چوونكه به‌شێكه له‌ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕی و هه‌موو لقه‌كانی تری ئه‌ده‌بی چونكه كاریگه‌ری رووناكی ئه‌م به‌رهه‌مه تیشك ئه‌داته‌وه و كه‌ڵێنێكی تری ئه‌ده‌بی پڕئه‌كرێته‌وه و گه‌وهه‌رو رووخساری مێژوو به‌دیار ئه‌خات و هێزی قووڵبوونه‌وه‌ی سوودبه‌خش به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێ و له‌م بواره‌ش سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه له‌بواری هزری ئه‌ده‌بی به‌ده‌ستدێنێ.
5- له‌پڕۆژه‌ی دووه‌م پێویسته كاتێكی دیاری كراویش له‌ته‌ك نووسینه‌وه‌ی مێژووی سیاسیی كوردستان، ته‌رخان بكرێ بۆ ڕاڤه كردنی زیاتری ده‌قه‌كانی داستانی (مه‌م زین) له‌لایه‌ن(مه‌رجه‌ع)ه‌وه، چونكه له شێوه‌زاری كورمانجی به‌هێزه و زیاتر قووڵبوونه‌وه‌ی بۆ چه‌مك و ده‌سته‌واژه و دێڕه‌كان هه‌یه و ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و دوور مه‌ودا له سه‌رسێكته‌ره‌كانی ژیان داده‌نێت و ئه‌م كاره‌ش ته‌كانێكی جۆری مفاداری سنوور به‌زێن ئه‌به‌خشێته تواناداریه‌كانی فكر و ئاستبه‌رزی خوێنه‌ری كوردستان و هه‌ر نووسینه‌شه بۆدواجارئه‌بێته شانازیی هه‌رتاك و گه‌ڵێك و بۆدواجار ئه‌مێنێته‌وه و ئه‌بێته ئاوێنه‌ی نیشاندانی رووی جوان و نیازی بێگه‌ردی هه‌رتاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌یان.
6-ده‌ستبردن بۆ نۆوسینی هه‌ر دوو به‌رهه‌مه‌كه‌ش هێز و هه‌مه‌چه‌شنه‌ی فكری (مه‌رجه‌ع) كۆده‌كرێته‌وه و له‌م بواره‌ش سه‌كۆیه‌كی تری جوان بۆ خزمه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی پێشكه‌ش ئه‌كرێ ونمایشی جوانیه‌كان ئه‌بینرێن.
7-(مه‌رجه‌ع) له‌هه‌مبه‌ردوو شۆڕش دایه، به‌رپاكردنیان سه‌ركه‌وتنی زیاتر و زیاتر به‌ده‌ستدێنێت و میژووی ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیات زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، چه‌په‌وانه‌شی كاره‌سات دروست ئه‌كات.
موزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی