پێشمەرگە سومبوولی خەبات و بەرخودانی میللەتێکە.

پێشمەرگە سومبوولی خەبات و بەرخودانی میللەتێکە.




لەو کاتەوەی داماڵینی چەکەکانی میلیشیا چەکدارەکان لە عێراق دەستی پێکرد، کە بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی دامەزراون و دوای فشارەکانی ئەمریکا، هەندێک کوتلە دەستیان کرد بە هەڵوەشاندنەوەی خۆیان و تێکەڵکردنی چەکدارەکانیان لەگەڵ سیستەمی سەربازی عێراقدا.ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی چەکەکان لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بمێننەوە و بەتەنها لە دەستی هێزەکانی فەرمیدا بێت،و هیوادارین هەوڵێک نەبێت بۆ فریودان لەلایەن بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو میلیشیایانە، یان هەوڵێک بێت لەلایەن ئەوانەوە بۆ دزەکردنە ناو سوپا و بەدەستهێنانی پۆستەکانی حکومەت.
ئەوەی جێگای سەرنج راکێشانە بەشێک لەو لایانانەی کە ڕق و کینەیان بەرامبەر گەلی کورد هەیە، ئێستا داوا دەکەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان بخرێتە نێو ئەو لیستانەی کە پێویستە چەکەکانیان داماڵێن. ئەمانە بەدڵنیاییەوە جاهڵ و بێ مەعریفەتن زیاتر چی تر نین، و هێزە یاساییاکان لەگەڵ میلیشیەکان جیاواز ناکەنەوە، تەنانەت لە سروشتی هەرێمی کوردستانیش تێناگەن کە بەپێی دەستوورێکی فیدراڵی لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە، و ئەو پێگەیەکی تایبەتەی هەیە.
ئایا ئەم کەسانە لەوە تێدەگەن کە هەرێم بە پێی دەستور، سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمانێکی هەیە، هەربۆیە هێزی ئەمنی و پێشمەرگەی هەیە کە چەکەکانیان یاسایە و کار بۆ پاراستنی خاک و میللەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەوانە یاری بە ئاگر دەکەن، و دژی هەستی هاووڵاتیانی کوردستان رەفتار دەکەن، وهەروەها دژی دەستوور و یاسایە ئەو بۆ چوونەیان،ئەوانە لە هەمانکات و لەبنەرەتدا لایەنگری ئاژاوەگێڕین و هیچ بەرپرسیارێتییەکیان بەرامبەر زێدی خۆیان و دامەزراوە دەستورییەکانی نییە ئەوان خوویان بە یاریکردن بە ئاگرەوە گرتووە وەک چۆن یاری بە چەک دەکەن، بۆیان ئاسانە سازش لەسەر ئاسایشی وڵات بکەن و پێگەی هێزەکانی نیشتمانی تێکبدەن کە لە پاراستنی گەل و وڵاتدا وریان. ئێستا دەیانەوێت کۆتایی بە بوونی ئەو هێزە بهێنن کە لە بەرامبەر ئەو دیکتاتۆریەت و دەسەڵاتە ستەمکارانەدا وەستاوە کە حوکمڕانی عێراقیان دەکرد، و هەروەها ئەوانەی ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە، و خواستیان پارێزەرینیشتمان و گەلە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزێکی ئەفسانەیە لە ساتیدامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆش، هێزێکە کە بەخواست و هەوڵی گەل دامەزاوە بۆ بەرگری لە کەرامەتی نەتەوەیەک، هەر هێزەکانی پێشمەرگە بوو ئەوانەی دەپاراست لە رژێمە دیکتاتۆرییەکانی عێراق کە دوێنی لە شاخە سەربەزەکانی کوردستان خۆیان حەشار دابوو، و ئەمرۆش لە شارەکانی کوردستان دەیان پارێزێت کە خانوادەکانیان لە کوردستان دەژیەن، ئەمرۆ داوای داماڵینی چەکی پێشمەرگە دەکەن.
ئەوانەی بیر لە چەک داماڵینی پێشمەڕگه دەکەنەوە و وەک میلیشیا هەژماریان دەکەن، هێرشێکی گێلانەی بێ بنەمای دەستووری و یاسایی و دژی ئیرادەی میللەتێکە، بۆ سەڕ هێزێکی نەتەە یی و سیمبولێکی کوردی کە گەل و نیشتمان و خاک دەپارێزێت. ئەوەی لەوەش تاوانبارترە ئەوەیە کە هەمان ئەو دەنگە ناپاکانە پشتگیری لەو هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دەکەن کە لەم دواییانەدا کوردستانیان کردە ئامانج، و بانگەشە بۆ بڕینی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن..
دەبێ ئەو لایانە ئەوا بزانن کەوا هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێلی سوورە قابیڵی هەڵوەشانەوە نییە، یاری بە ئاگر مەکەن لە ئەنجام خۆتان دەسوتێنێ

Top