كونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر پێشوازی لە هونەرمەند و نووسەر (حەمە هاشم) دەکات و چالاکییە هونەرییەکانی بەرز دەنرخێنێت

كونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر پێشوازی لە هونەرمەند و نووسەر (حەمە هاشم) دەکات و چالاکییە هونەرییەکانی بەرز دەنرخێنێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 4/6/2026 لە هەنگاوێکی گرنگدا کە نیشانەی ڕێز و بایەخدانە بە هونەر و کەلتووری کوردی, كونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر پێشوازی لە هونەرمەند و نووسەری ناسراوی کورد حەمە هاشم کرد.

لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس,كونسوڵی گشتی ئیتالیا خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری هونەرمەندی شێوەکار حەمە هاشم دەربڕی و بە "مایسترۆ و هونەرمەند" ناوی برد,ئەمەش نیشانەی ڕێزێکی زۆر و بەرزنرخاندنی پێگە و توانای هونەریی حەمە هاشمە,تەوەری سەرەکی دیدارەکە,پیرۆزبایی كونسوڵ بوو بۆ حەمە هاشم بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی کتێبە هونەرییەکانی بە زمانی کوردی,کە تایبەتە بە ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندانی جیهانی بەتایبەتی پەیکەرسازی گەورەی ئیتالی "میکێل ئانجێلۆ".

كونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر پێشوازی لە هونەرمەند و نووسەر (حەمە هاشم) دەکات و چالاکییە هونەرییەکانی بەرز دەنرخێنێت

كونسوڵی گشتی ئیتالیا ئەم کتێبە نوێیەی وەك "دەستپێشخەرییەکی کلتووریی گرنگ" وەسف کرد,ئەو وتی کە ئەم کتێبە "بەشدارە لە بڵاوکردنەوەی میراتی هونەریی نەبڕاوەی ئیتالیا" و لە هەمان کاتدا,هاوکارە بۆ "بەرەوپێشبردنی زمان و کلتووری کوردی.

هەروەها بەڕێز ( تۆماس سانسۆن) كونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەی هاوبەش و داهاتووی هونەرمەند ( حەمە هاشم) دەربڕی.

Top