بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆم هونەرمەند(سەروان عیسا)پێشانگەیەكی تایبەتی کردەوە

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی یادکردنەوەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان,ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكەوتی 27/9/2026 بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (ناز فەلەكەدین كاكەیی)بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی هەولێر و ژمارەیەك لە كەسایەتی حكومی و هونەردۆستان, پێشانگەی هونەرمەند (سەروان عیسا) لە کتێبخانەی گشتی هەولێر لەژێر ناونیشانی (ڕەنگ و خاكی نیشتمان) کرایەوە.

بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆم هونەرمەند(سەروان عیسا)پێشانگەیەكی تایبەتی کردەوە

پێشانگەكە بە پاڵپشتی دەزگای ڕوانگە و بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتی هەولێر بەڕێوەچوو,هونەرمەندی بەشداربوو کۆمەڵێك بەرهەمی هونەری و کاری دەستی بە مەبەستی یادکردنەوەی ئەم بۆنە مێژووییە نمایش كرد,كە لە نێو كارە هونەرییەكانیدا تابلۆی شوێنە مێژووییەكانی كوردستان و بەشێكی دیكەی لە كاری دەستی و "ماكێت" نموونەی شوێنەواری مێژوویی و هونەری مینیاتۆر دەربارەی شارستانییەتی هەولێر پێكهاتبوون.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top