سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی حەوتەمین پێشانگەی هایتێکسی کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 6/10/2026,مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان,حەوتەمین پێشانگەی تەكنەلۆژیای(HITEX-هایتێكس)ی لە شاری هەولێر كردەوە.
ئەم پێشانگەیە کە شەشەم گەورەترین پێشانگەی تەکنەلۆژیایە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست,بە ئامادەبوونی مستەفا سەنەد وەزیری گواستنەوەی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکوومەت بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە چالاکییەکەی ئەمساڵدا 150 کۆمپانیای جیاواز لە نزیکەی 15 وڵاتەوە بەشدارن, وە پێشبینی دەکرێت ژمارەی سەردانیکەرانی بگاتە نزیکەی 50 هەزار کەس,کۆمپانیا جیهانییەکان نوێترین داهێنانەکانی خۆیان لە بواری ژیریی دەستکرد و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان نمایش دەکەن,لەوانەش ڕۆبۆتی مرۆڤئاسا,درۆنی ئاگرکوژێنەوە,وە درۆنی تایبەت بە هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەی مین.
لە پەراوێزی ڕەخساندنی هەلی کار و خستنەڕووی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ,پێشانگاکە پشتگیریی تەواو بۆ بازرگانییە بچووکەکان دابین دەکات و زۆنێکی تایبەتی بۆ نزیکەی 30 بازرگانیی بچووك تەرخان کردووە.
