فشاری گەرما
گەرما تەنیا هۆكاری ناڕەحەتی نییە، بەڵكو بە توندی كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستیی دەروونی و جەستەیی و خەو. لە شەوە گەرمەكاندا، لەش بە هەموو شێوەیەك هەوڵی فێنكبوونەوە دەدات، ئەمەش چوونە خەو دوا دەخات هاوكات لەگەڵ پچڕبوونی خەو، هەروەها بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە ئەگەری هەستكردن بە هیلاكی و ناڕەحەتی لەگەڵ كەمبوونەوەی تەركیز و ناجێگیریی مەزاج. پسپۆران ڕوونیان كردووەتەوە كە ماوەی نووستن لەگەڵ هەر بەرزبوونەوەیەكی یەك پلەی سێلسیەس لەكاتی شەودا بۆ 7-14 خولەك كەم دەبێتەوە، هەروەها فشاری گەرما لەكاتی ڕۆژدا هۆكارە بۆ زیادبوونی هۆرمۆنەكانی سترێس بەتایبەتی كۆرتیزۆل Cortisol. ئاماژەیان بەمەش كردووە كە كەسانی تووشبوو بە پەستی، خەمۆكی یان نەخۆشیی درێژخایەن، تووشی ناڕەحەتیی زیاتر و بیركردنەوەی نێگەتیڤ دەبن. ڕۆژ و شەوە گەرمەكان وەكو ئەڵقەیەكی نەپچڕاو هۆكارن بۆ تێكچوونی خەو و مەزاج و بەرزبوونەوەی ئاستی سترێس، بەتایبەتی لە بەساڵاچووان و كەسانی نەخۆشدا.
