شۆڕەشی گولان ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبوو لە هەڵگیرساندن و بەردەوامکردنی شۆڕشی گولان. لەو سەردەمەدا، کاتێک دەوڵەتی بەعس و ڕاگەیاندنی سەرانی بەعس هەوڵی دەدا دەنگی بزووتنەوەی کورد بخنکێنێت،

شۆڕەشی گولان  ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبوو لە هەڵگیرساندن و بەردەوامکردنی شۆڕشی گولان. لەو سەردەمەدا، کاتێک دەوڵەتی بەعس و ڕاگەیاندنی سەرانی بەعس هەوڵی دەدا دەنگی بزووتنەوەی کورد بخنکێنێت،

 

ڕاگەیاندنی شۆڕش بوو بە چەکێکی کاریگەر بۆ پاراستنی هیوای خەڵک و گەیاندنی پەیامی خەبات و اومێدی خەلکی کوردستان
گرنگترین ڕۆڵەکانی ڕاگەیاندن لە شۆڕشی گولان.زیندووکردنەوەی هیوای خەڵک واومێد بەخشین و هاتنەوە مەیدان وبەرەنگاربوونەوە دژی پیاوانی بەعس بوو.
دوای ئەو خیانەتە و بەرژەوەندی وولاتان لەدژی شۆڕشی ئەیلوول لە 1975، بارودۆخێکی بێهیوایی دروست بووبوو.
ڕاگەیاندنی شۆڕش بەئامێرە سادەکانی لەبەردەستی شۆڕەش دابوو دەنگی بەرزی شۆرەشی گولانی بەدەشت و چیاو بنارو دۆل هەورازو نشێوی گشت کوردستان ڕادەگەیاند .بڵاوکردنەوەی هەلگیرساندنی شۆڕەشی گولان و بەردەوامی خەبات وباسکردنی قارەمانێتی پێشمەرگە و گەیاندنی پەیامی سەرکردایەتی شۆرەش بۆ مەفرەزەسەرەتاکانی شۆرەشی گولان
لەناو چەرگەی خاکی پیرۆزی کوردستان
مورال و خوێنی گەرمی بە پێشمەرگەو لاوان و قوتابیان دەبەخشی و

توانی هیوای خەڵک دووبارە زیندوو بکاتەوە ڕادیۆی “دەنگی کوردستان” دەبێت مێژووەکەی بەئاوی زێر بنوسرێتەوە.

یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ڕاگەیاندن ڕادیۆ بوو .ئەم ڕادیۆیە هەواڵی شۆڕشی دەگەیاند خەڵکی هان دەدا بۆ پشتگیری پێشمەرگەو ڕاستییەکانی تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی ئاشکرا دەکرد. بەرەنگاربوونەوەی پرۆپاگەندەی بەعس .ڕژێمی بەعس هەوڵی دەدا شۆڕش بە “کۆتاییهاتوو” پیشان بدات. بەڵام ڕاگەیاندنی شۆڕش:ڕاستیی مەیدان دەگواستەوە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بڵاودەکردەوە، و متمانەی خەڵکی بە خەبات زیاد دەکرد.دروستکردنی هۆشیاری نەتەوەیی

گۆڤار، شێعر، گۆرانی و ڕادیۆ هەموویان خزمەتیان بە:بەشۆڕەش دەکرد بۆ پاراستنی
هۆشیاری نەتەوەیی، پاراستنی زمان و ناسنامە،و بیری ئازادی .ڕۆڵی هونەرمەندان

هونەرمەندان و شاعیرانیش بەشێکی گرنگ بوون لە ڕاگەیاندنی شۆڕش. گۆرانییە نیشتمانییەکان و شێعرە شۆڕشگێڕییەکان:
ویستی بەرگرییان بەهێز دەکرد. و هەستی نەتەوەییان لە ناو گەنجان زیاد دەکرد. پردی پەیوەندی نێوان شاخ و شار بوون .ڕاگەیاندنی شۆڕەش توانی:دەنگی شاخ بگەیەنێتە شار،
و خەڵکی شار بە شۆڕش پەیوەست بکات.
ئەمە وایکرد شۆڕش تەنها لە شاخدا نەبێت، بەڵکوو ببێتە بزوتنەوەیەکی قبول کراوی گشتی خەلکی کوردستان .لە شۆڕشی گولاندا، ڕاگەیاندن تەنها ئامرازێکی هەواڵ نەبوو، بەڵکوو چەکی هۆشیاری،هێزی ڕۆحی،
و پلەی پەیوەندی نێوان خەڵک و پێشمەرگە
بوو. هەر بۆیە زۆر کەس دەڵێن شۆڕشی گولان بە تفەنگ و دەنگ، هەردووکیان سەرکەوت.

م.صنوبر جوهر طه
٢٦ی گولان

Top