ڕۆڵی ئاڤۆكادۆ لە دابەزاندنی كێشدا
میوەی ئاڤۆكادۆ (Avocado)یەكێكە لەو خۆراكانەی كە هانی سووتاندی چەوریی لەش دەدات و ڕۆڵی كرنگی لە دابەزاندنی كێشدا هەیە. ئاڤۆكادۆ لە هەموو میوەكانی دیكە كەمتر شەكر لەخۆدەگرێت، بۆنموونە 0.9 گرام شەكر لە هەر 100 گرام ئاڤۆكادۆدا هەیە، هەروەها ڕیشاڵ، چەورییەكانی ئۆمیگا3، پۆتاسیۆم، لەگەڵ ڤیتامینەكانی K، E، C، B6، B9 یان فۆلەیت لەخۆدەگرێت. چەوریی ئاڤۆكادۆ كە بریتین لە ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا3، هانی دابەزاندنی كێشی لەش دەدەن، بەتایبەتی كە چەوریی دەوری كەمەر تێك دەشكێنن و هانی سووتاندنی دەدەن، هەروەها ئاڤۆكادۆ هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی باش دەهێڵێتەوە كە هاندەرێكیترە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كیش. سوودەكانی دیكەی ئاڤۆكادۆ: كۆنتڕۆڵكردنی كۆلیستیڕۆڵ و پاراستنی تەندروستیی دڵ، هەروەها ماددە دژەئۆكسانەكانی لیوتین Lutein و زیازانتین Zeaxanthin كە لە ئاڤۆكادۆدان، ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی تەندروستیی چاو و كەمكردنەوی ئاستی هەوكرن لە لەشدا و خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان.
