رێنمایی گرنگ بۆ نووستنی پاش نیوەڕۆ

رێنمایی گرنگ بۆ نووستنی پاش نیوەڕۆ

زۆربەمان پاش خواردنی ژەمی نیوەڕۆ بە ماوەیەكی كورت هەست بە بۆرژان دەكەین و ئارەزووی ڕاكشان و نووستن دەكەین Napping، بەڵام با بزانین ئایا نووستنی پاش نیوەڕۆ تەندروستییانەیە یان زیانبەخش. بەگشتی ڕاكشان، یان خەوتن تەنیا بۆ ماوەی 20-30 خولەك لە كاتی نێوان كاتژمێر 1-3 ی پاش نیوەڕۆ هاندەرە بۆ نوێبوونەوەی وزەی لەش و كاریگەری ناكاتە سەر نووستنی شەو، بەڵام نووستن لە یەك كاتژمێر زیاتر هەرگیز ڕێنمایی ناكرێت و زیانی تەندروستیی بەدواوەیە وەكو: هەستكردن بە بێهێزیی لەش و بۆرژان، گرفتی جۆراوجۆر لە نووستنی شەودا، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشیی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەگەڵ شەكرەی جۆری 2 تا ڕێژەی 50%، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی كێشی لەش، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا.

 

Top