چارەسەر بە تیشكی سوور
چارەسەر بە تیشكی سوور Red light therapy بریتییە لە بەكارهێنانی ئاستی نزمی تیشكی سوور، یان نزیك تیشكی ژێرەوەی سوور Infrared ڕاستەوخۆ بۆ پێست بەمەبەستی جوانكاری و چارەسەركردنی چەند حاڵەتێكی پێست وەكو: چارەسەركردنی زبربوونی پێست، كەمكردنەوەی هێڵ و لۆچبوونەكانی پێست لە ڕێگەی هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین لە پێستدا، هاندانی زوو چاكبوونەوەی برین و نوێبوونەوەی خانەكانی پێست، شاردنەوەی ئاسەوارەكانی پێست و كەمكردنەوەی هەوكردن، كەمكردنەوەی سووربووونەوە و ئاوسانی پەیوەست بە زیپكە، هەروەها سووككردنی هەوكردن و ئازاری ماسوولكە و جومگەكان، لەوانەشە كە سوودی هەبێت بۆ هاندنی گەشەی ڕەگەكانی قژ لە حاڵەتەكانی وەرین و تەنكبوونی قژدا. چارەسەر بە تیشكی سوور بەگشتی سەلامەت و بێ زیانە بە مەرجێك لە لایەن كەسانی شارەزاوە ئەنجام بدرێت.
