ژیان لە ناوچە شاخاوییەكاندا ئەگەری نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە!

ژیان لە ناوچە شاخاوییەكاندا ئەگەری نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە!

  توێژینەوەیەكی نوێی پەیمانگەكانی گلادستۆن Gladstone لە سان فرانسیسكۆدا ڕوونی كردووەتەوە كە دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەكان جگە لەوەی كە هەوای پاك هەڵدەمژن، واپێدەچێت كە خوێنیشیان بە شێوەیەكی جیاواز كار بكات و لەشیان بە چەند میكانیزمێكی بایۆلۆژی خۆی لەگەڵ ئاستی نزمیی ئۆكسجیندا بگونجێنێت، بۆنموونە خڕۆكە سوورەكانی خوێن لە ناوچە كەم ئۆكسجینەكانی وەكو ناوچە شاخاوییەكاندا، وەكو ئیسفەنجی گلوكۆز Glucose sponge بڕێكی زۆری شەكری گلوكۆزی خوێن هەڵدەمژن، بەمەشەوە ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێت، هەروەها هەستیاریی خانەكانی لەش بۆ هۆرمۆنی ئینسولین باشتر دەبێت و ڕێژەی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان لە ناو مۆخی ئێسكدا زیاد دەبێت. ئاماژە بەمەش كراوە كە لەكاتی كەمبوونەوەی ئاستی ئۆكسجین لە هەوادا، خڕۆكە سوورەكانی خوێن میتابۆلزیمی خۆیان دەگۆڕن بە مەبەستی باشتر گەیاندنی ئۆكسجین بە شانەكانی لەش، ئەم گۆڕانە هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەكان كەمتر تووشی نەخۆشیی شەكرەی جۆری 2 دەبنەوە.

 

Top