دینا دەرزی گۆرانییەكی نوێی بەناوی(پەلكە زێڕینە) بڵاوكردەوە
دوای بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەی بەناوی(كەزی كورد)لە مانگی شوباتی ئەمساڵ,ئاماژەی پێێدا كە چەند بەرهەمێكی دیكەی ئامادەیە و لە داهاتوودا كاری وێنەگرتنی ئەنجامدەدات,لە ئێستادا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (دینا دەرزی) بەرهەمە نوێیەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
دینا لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی(پەلكە زێڕینە) بڵاوكردەوە,كە گۆرانییەكی شادە و هونەرمەندی دیاری كورد(میدیا حوسێن) تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ئاریۆس حەمەسەعید) لەگەڵ ئامادەكردنی موزیكی گۆرانییەكە كاری میكس و ماستەرێنگی ئەنجامداوە,هەروەها لەم بەرهەمەدا هەریەك لە (حەمید پیرە)بە ئامێری موزیكی باڵەبان و (توانا خورشید)بە ئامێری كەمانچە و (محەمەد شەهریاریفار)بە ئامێری گیتار بەشدارن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
