مسرور بارزانی بۆ لە بەغدایە؟!!
لەوانەیە ئەو پرسیارە هەر یەک لە ئێمە لە خۆی بپرسێ، بۆ رێزدار مسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لە کاتێک چەندین جار سەردانی بەغدای کردوە، بەڵام زۆربەی گرفتەکان وەک خۆیان بێ چارەسەر ماونەتەوە.
سەردانی ئەم جارەیان لەگەڵ سەرجەم سەردانەکانی دیکەی جیاوازە، یەکەم بۆ پیرۆزبایی لەسەرۆک وەزیرانی نوێ بەرێز عەلی ئەلزەیدی، کە کەسایەتیەک و کاندیدی لایانە شیعەکانە و بێ ئەوەی سەر بە هیچ حزب و گروپێکی سیاسی بێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەوا لە ژێر کاریگەری هیچ ئەجندایەکی سیاسی نییە، ئەگەر هێزە سیاسیەکان گرفت و بەربەستی بۆ دروست نەکەن، واتە لەو جەنجالییە و گرفتە سیاسیە بەشدار نەبووە کە دژی هەرێم کراوە، بۆیە ئەگەر هەیە کەوا تێروانینی جیاوازی هەبێ، و خوازیار بێت ئەو گرفتانە تا رادەیەک چارەسەر بکرێت کەوا دڵنەوایی بداتە هەردوو لا، هۆکاری دووەم سەردانی رێزدار مسرور بارزانی لەم کات و ساتە وەختەدا گرنگە جونگە بارودۆخی ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت، کە کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت، ئەمەش ئەو قەناعەتە لای دەسەڵاتدارانی بەغدای دروست کردوە کە یەکریزی پێویستیەکی حەتمیە، بەتایبەتی لەگەڵ کورد و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر. خاڵی سێیەم حکومەتەکەی بەرێز زەیدی زۆربەی وەزیرەکان نوێنە، کە ئەگەری هەیە دیدو بۆ چوونی جیاوازیان هەبی و مەرجیش نییە کەوا لەگەڵ خواستی کورد بگونچێت، بەڵام سەردانی ئەم جارەی رێزدار مسرور بارزانی ئەو پەیامە لە خۆ دەکرێت، کەوا ئەگەر کورد بەشێکە لە عێراق ئەوە دەبێ بە گوێرەی دەستوور حکومەتی بەغدا رەفتار بکات، ماف و شایستەکانی کوردستان دابین بکەن، و هەروەها پەیامێکە کەوا تەبایی و یەکریزی نێوان هەولێر و بەغدا زامنی بەهێزی عێراق و کوردستانە، هەروەها پەیامێکە بۆ گەورە بەرپرسانی بەغدا کەوا کورد ناتوانێت بەردەوام ئەو سیاسەتەی بەغدا پەیرەوی دەکات بەرامبەر کوردستان جیتر جێگای قەبووڵکردن بێت.
بە گوێرەی راگەیاندنەکان ئەو لایانەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران رێزدار مسرور بارزانی سەردانی کردون گەیشتونە ئەو قەناعەتە دەبێ ئەو گرفتانە کۆتای پێ بێت، دەستوور سەروەر بێت.
هەڵبەتە ئەو سەردانە ئەوە دەخاتە روو کەوا کورد هەردەم لە هەوڵی جارەسەرکردنی گرفتەکانە بە دیالۆگ و گفتوگۆ، لەسەر رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی.
داواکاریەکانی رێزدار مسرور بارزانی سەبارەت بە مووچە و بودجەی و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز برگەکانی دەستوور مافێکی رەوای، نوێنەرایەتی مافە دەستوورییە خەڵکی کوردستان دەکەن کە دەبێت حکومەتی فیدراڵی جێبەجێی بکات.
هەڵبەتە ئەم سەردانەی ئێستای بۆ بەغدا گرنگییەکی زۆری هەیە، ئاماژە بەوە دەکات کە لێکتێگەیشتنەکانی ئێستا کەشێکی لەبار دەڕەخسێنن بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەست و چارەسەرکردنی مەلەفە ئاڵۆزەکانی نێوان هەردوو لا.
سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان هاوبەشە سیاسییەکان، بێگۆمان ئەمەش دەرفەتێکی بەرچاوی هەیە بۆ لێکتێگەیشتن، چارەسەرکردنی بەڵکو بنبڕکردنی کێشەو گرفتەکان.
دیداری ریزدار مسرور بارزانی لەگەڵ عەشیرەتەکان ئەو دۆستایەتیە لە مێژینە دەخاتە روو کە لەسەر دەمێ باوکی رۆحی کورد جەنابی ژەنەراڵ مەلا مستەفا بارزانی بنەغای دانراوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە نێوان هەولێر و بەغدا.
سەردانەکەی رێزدار مسرور بارزانی بە هەموو پێوەرکان سەرکەوتوو بوو و ئاکامی دەبێت، و دەبێتە هۆکاری چارەسەرکردنی زۆربەی گرفتەکان، و لێکتێگەیشتنی شێوازی چارەسەرەکانی، ئەم سەرکەوتنەش لە دیدو بۆ چوونی دیبلۆماتی و تێروانین رێزدار مسرور بارزانی سەرچاوە وەردەگرێت.

شێرکۆ حەبیب