تۆوی كەتان بۆ تەندروستیی دڵ
پاودەری تۆوی كەتان Flaxseed powder دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا3، ڕیشاڵ، لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكانی لیگنانەكان Lignans. سوودە تەندروستییەكان: پاراستنی تەندروستیی دڵ و كۆئەندامی هەرس، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، خاوبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، دابەزاندنی ئاستی چەورییەكانی خوێن، بۆنموونە ڕۆژانە 30 گرام پاودەری تۆوی كەتان كۆلیتسیڕۆڵ تا 15% و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان بە ڕێژەی 20% دادەبەزێنێت، كەمكردنەوەی ئەگەری نیشتنی چەوری لەناو خوێنبەرەكاندا، كەمكردنەوەی فشاری ئۆكسان و ئاستی هەوكردن لە لەشدا، زیادكردنی هەستیاریی خانەكان بۆ هۆرمۆنی ئینسولین تا ڕێژەی 25%، كەمكردنەوەی كۆبوونەوەی گاز لە ڕێڕەوەكانی هەرسدا، هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، كۆنتڕۆڵكردنی ئارەزووی خواردن و كێشی لەش، پاراستنی تەندروستیی پێست وەكو ڕێگرتن لە وشكبوونی پێست و زیپكە، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن و پرۆستات، پاراستنی تەندروستیی ئێسك، بەتایبەتی ڕێگرتن لە پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis، هەروەها خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
