نیكۆتین تا چەند لە لەشدا دەمێنێتەوە؟

نیكۆتین تا چەند لە لەشدا دەمێنێتەوە؟

نیكۆتین Nicotine ماددەی سەرەكیی جگەرە و ڤەیپ و جگەرەی ئەلكیترۆنییە، هۆكارە بۆ ڕاهاتن. لەكاتی كێشان و پاش كێشانی هەر بەرهەمێكی تووتندا، ڕێژەیەك نیكۆتین بۆ ماوەیەك لە لەشدا دەمێنێتەوە كە بە پشكنینی خوێن، میز، لیك یان قژ و نینۆك دەستنیشان دەكرێت. بەگشتی پاش دوو كاتژمێر، 50%ی ڕێژەی نیكۆتین لە لەش دەچێتە دەرەوە، واتە كاریگەریی نیكۆتین زوو نامێنێت، بۆیە جگەرەكێش پێویستی بە ژەمێكیتری نیكۆتین دەبێت. كە نیكۆتین دەگاتە لەش، ئەوا بۆ 20 ماددەی جیاواز شی دەبێتەوە، بۆنموونە كۆتینین Cotinine و نۆرنیكۆتین Nornicotine كە لە میزدا بەدی دەكرێن. تا جگەرەكێشان زیاتر بێت، هێندە نیكۆتین زیاتر لە لەشدا دەمێنێتەوە. پاش وازهێنان لە جگەرە، كەی نیشانەكانی پێویستی بە نیكۆتین دەردەكەون؟ لە سێ ڕۆژی سەرەتای وازهێناندا نیشانەكان دەگەنە لووتكە و بەگشتی بۆ یەك هەفتە بەردەوام دەبن، ئینجا بەرە بەرە بە تێپەڕبوونی كات سووك دەبن.

Top