ئایا چین یارمەتی ترەمپ دەدات بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوێک بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئێران؟
Will China help Trump find an off-ramp over Iran?
نووسینی: Yang Xiaotong- يانغ شياوتونغ
وەرگێرانی: ش
ئایا پەکین دەتوانێت یارمەتی واشنتۆن بدات رێرەوێک بدۆزتەوە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی کەنداو ؟، بەڵام بە بێ بەرامبەر نابێت و بەڵکو بەنرخێکەشی هەرزان نابێت، ئەگەری هەیە (شی جینپینگ) بە ئاشکرا پرسیاری ئەوە بکات کە ئایا ئەمریکییەکان هێشتا پلانیان هەیە بەرگری لە تایوان بکەن؟
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێش سەردانەکەی بۆ چین، هیوای خواستبوو کۆتایی بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بهێنێت، تەنانەت پێشتریش جارێک گەشتەکەی دواخستبوو. بەڵام مانگێک تێپەڕیوە و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە هێشتا ئاسان نیی بەڵکو زەحمەتە. ئێران و ئەمریکا لە ئێستادا لە ناوچەیەکی خۆڵەمێشیدا گیریان خواردووە، نە بە تەواوی لە شەڕدان و نە بەڕاستی لە ئاشتیدان. سەرەڕای باڵادەستی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیلی سەرسەخت، تا ئێستا ئێران ڕەتیکردووەتەوە جارێکی دیکە لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دابنیشێت. بەڵکو تاران تواناکانی خۆی لە شەڕی ناهاوسەنگدا بەکاردەهێنێت بۆ هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی هەندێک هاوسەنگی بۆ هاوکێشەکە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان و نزمترین ئاستی جەماوەرییەکەی، ترەمپ بژاردەیەکی کەمی لەبەردەستدایە جگە لەوەی ڕوو لە چین بکات، تەنانەت ئەگەر بە مانای دانوستان لە پێگەیەکی لاوازیشەوە بێت، بەو هیوایەی ڕێککەوتنێکی بازرگانی مسۆگەر بکات کە بتوانێت لە ناوخۆدا وەک سەرکەوتنێک بیخاتەڕوو. ئەوەی گرنگە، ترەمپ گرەو لەسەر ئەوە دەکات چین کە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئێرانە، کاریگەرییەکانی لەگەڵ تاران کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی ڕازی بکات ڕێکەوتنێک قبوڵ بکات کە ئەمریکا لە شکستێکی زەلیلکەر ڕزگار بکات.
بۆ هەر شتێک نرخێک هەیە.
کاتیک ترەمپ هاتە ناو کۆشکی سپی بە ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانەکانی سەربازی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات، و بەڵێنیدا ئەوەیدا کەوا "ئەمریکا لە پێش هەموو شتێکەوە". بەڵام شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران پێچەوانەی ئەم بەڵێنە بوو. ئەمریکای ڕاکێشا بۆ ناو تاڵاوێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نامۆبوونی هاوپەیمانەکانی قووڵتر کردەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە هەندێک لە ڕەخنەگران گاڵتەیان پێکرد وەک دەیان گوت دروشمی "ئیسرائیل یەکەم".میان دەگووتەوە.
لە کاتێکدا چین ئامادەیە دەرئەنجامە ئابوورییەکانی باری نائاسایی جیۆپۆلەتیکی لەو شێوەیە هەڵبگرێت،. بەڵام پەکین بەنیازی ئەوە نییە کاردانەوەی کارەکانی نەیارەکەی چارەسەر بکات، لایەنیکەم بەبێ ئەوەی واشنتۆن نرخێکی گونجاو پێشکەش بکات.
ئەگەر چاوەڕوان بکرێ چین ئەمریکا لە دۆخە سەختەکەی ڕزگار بکات، واشنتۆن لە بەرامبەردا چی پێشکەش دەکات؟ لە کاتێکدا چین، داواکاری سەرەکییەکەی ئەوەیە کە ئەمریکا گەرەنتی ئاسایشی دیفاکتۆی خۆی بۆ تایوان بکێشێتەوە- بەرژەوەندییەکی سەرەکی چین. بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا، پێناچێت ئەمریکا دەستبەرداری یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکانی بێت.
لە کاتێکدا ئەمریکا چیتر وەک "ڕکابەرێکی ستراتیژی" سەیری چین ناکات، بەڵام هێشتا بە نیگەرانییەوە سەیری سەرهەڵدانی چین دەکات. تەنانەت ئەگەر ترەمپ ئاماژە بەوە بکات کە ئەمریکا ڕەنگە دەستبەرداری سیاسەتی دەیان ساڵەی ناڕوونی ستراتیژیی خۆی بەرامبەر خاکی چین بێت و بەڵێنیدا دەستوەردان نەکات لە ململانێی نێوان تایوان و چینی سەرزەویدا، ئەوا ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە لەلایەن هەردوو دیموکرات و پەپوولەی چین لەناو پارتی کۆمارییەکان.
تایوان نرخەکەیە
پێدەچێت ترەمپ ئاستی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ تایوان کەمبکاتەوە، بەڵام خۆی لە ڕۆیشتن بۆ ئەو ئاستە دەپارێزێت کە دۆخی ئێستا بگۆڕێت. پێش شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، و لە نێو کۆبوونەوەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شی جینپینگ، وەزیری جەنگی ئەمەریکا فشاری خستە سەر ترەمپ کە ئەوکاتە ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پاشەکشەی ناوخۆیی بووەوە، بۆ دواخستنی ڕێککەوتنێکی چەکدار بە چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ تایوان.
لەو کاتەوە پێگەی ئەمریکا زیاتر تێکچووە. شەڕەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی ئەمریکا و وایکردووە ترەمپ فشارەکان لەسەر ئێران چڕتر بکاتەوە بە تەرخانکردنی سەروەت و سامانی سەربازیی زیاتری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. شتێکی گرنگ ئەوەیە کە بەشێک لەو سەروەت و سامانانە لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن لابراون، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە قورسایی سەربازی واشنتۆن لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە گرنگی پێبدرێت.
لەوەش خراپتر بۆ ترەمپ، ئێستا ڕووبەڕووی پاشەکشەی بەرچاو دەبێتەوە، دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا و دادگای بازرگانی نێودەوڵەتی لەم دواییانەدا بڕیاریان لە دژی زۆرێک لە باجەکانی دا و بە زیادەڕۆیی زانی. لە کاتێکدا ترەمپ پلانێکی یەدەگی هەیە و هێشتا دەتوانێت باج بەسەر چیندا بسەپێنێت- و پێشتریش ئەو کارەی کردووە- ئەم بڕیارانە بەکارهێنانی ئامرازە دڵخوازەکەی لە سیاسەتی دەرەوەی زۆر قورستر کردووە.
ئەم بڕیارانەی دادگا چینیان بوێر کردووە. دوای ئەوەی ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کۆمپانیای پترۆکیمیایی چینی سەپاند بەهۆی بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران، پەکین ڕێنمایی ئەو کۆمپانیا ناوخۆییانەی کرد کە ملکەچی ئەو سزایانە نین، سەرەڕای هەڕەشەکانی واشنتن لەسەر سزای لاوەکی، بەشێوەیەکی دەرەوەی خاکی تەحەدای دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا بکەن. بەڕوونی چین پێی وایە ئەمریکا لە ئێستادا لە دۆخێکدا نییە کە بتوانێت شەڕی بازرگانی لەگەڵ سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیدا ئەنجام بدات.
لەگەڵ لاوازبوونی پێگەی ئەمریکا، شی دەتوانێت لە هەڵوێستێکی بەهێزەوە قسە بکات. پێدەچێت داوای ئەوە بکات کە ترەمپ ئەو شتە بوەستێنێت کە پەکین بە وەرینی پرەنسیپی یەک چین دەزانێت و بە ئاشکرا ڕایبگەیەنێت کە ئەمریکا پشتیوانی سەربەخۆیی تایوان ناکات. ڕەنگە ئەمە تەنها قسەکردن بێت، بەڵام لەگەڵ تاکتیکی وردە وردەی چیندا هاوتەریبە: دەستەبەرکردنی دەستکەوتی بچووک و زیادە لە هەمان کاتدا دوورکەوتنەوە لە وەڵامدانەوەی ئەمریکا، تاوەکو زۆر درەنگ دەبێت بۆ ئەوەی واشنتۆن بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە بکات.
هەروەها چین دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.
لە بەرامبەردا ئەمریکا هیوادارە چین سنووردارکردنی بۆ هەناردەکردنی وزە دەگمەنەکان کەم بکاتەوە و کڕینی وزەی ئەمریکی و کاڵای دروستکراو و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی زیاد بکات. لە هەمووی گرنگتر، هیوادارە کە پەکین کاریگەرییەکانی لەگەڵ تاران کەڵک وەربگرێت بۆ ئەوەی بیهێنێتەوە سەر مێزی دانوستان، لە کۆتاییدا، لە باشترین سیناریۆدا، ببێتە هۆی ڕێککەوتنێک کە ترەمپ بتوانێت لە ناوخۆدا وەک سەرکەوتنێک بیخاتە ڕوو.
هەرچەندە چین و ئەمریکا لە شەڕێکی ساردی نوێ دەچێت، بەڵام بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان هەیە لە کۆتاییهێنان بە ململانێکان و گەڕاندنەوەی بڕێک ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە ڕووی ئابوورییەوە دەوڵەتانی عەرەبی و ئێران هاوبەشی بازرگانی گرنگن بۆ چین، هەرچەندە قورسایی ئابووری دەوڵەتە عەرەبییەکان زۆر لە قورسایی ئێران زیاترە.
ئەگەر شەڕەکە لە خاکی ئێراندا قەتیس بوایە، ڕەنگە چین تێچووی لە ئەستۆ بدایە. بەڵام لە سنوورەکاندا ڕژاوە، لە ڕێگەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دراوسێ عەرەبەکانی، کە مەترسی لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی چین لە سەرانسەری ناوچەکە دروستکردووە.
دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر دەبێت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە. لە کاتێکدا تاران جەختی لەوە کردووەتەوە کە کەشتییە چینییەکان دەتوانن بە ئازادی تێپەڕن، بەڵام سەیر نییە کە بەزەحمەت دیاری بکات کە کام کەشتی بەو شێوەیە شایستەی ئەوەن. ئەم ناڕوونییە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە زۆربەی کەشتیەکانی ئەمڕۆ لە ژێر ئاڵای ئاسانکاریدا دەڕۆن نەک ئاڵای وڵاتی خاوەندارێتی یان ڕەچەڵەکی خۆیان.
جگە لەوەش زاراوەی "کەشتی چینی" زیاتر لە تەنها کەشتییەکانی خاوەندارێتی چین دەگرێتەوە؛ ئەو کەشتیانە دەگرێتەوە کە کاڵای چینی هەڵدەگرن، کەلوپەل دەگوازنەوە کە بڕیارە بەرەو چین بن، یان ئەندامی تیمی چینییان هەیە. لە ئەنجامدا ئەو کەشتیانەی کە بە چینی وەسف کراون لە هەردوو سەری گەرووەکەدا گیریان خواردووە و هێرشێکی دیکەیان کراوەتە سەر و، جێگای سەرسوڕمانە، کەشتییەک کە نەوتی ئێرانی هەڵگرتووە، دەستی بەسەردا گیراوە.
لە ڕووی دیپلۆماسییەوە، شەڕەکە و بە تایبەتی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دراوسێ عەرەبەکانی و کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، هەوڵەکانی ساڵانێکی چینی بۆ ئاشتکردنەوەی ئێران لەگەڵ دراوسێ عەرەبەکانی تێکدا. لە کاتێکدا چین هاوسۆزی ئێرانە دوای ئەوەی کێشرایە ناو شەڕێکی نایاسایی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، بەڵام پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە یاسای جەنگەڵ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکاندا جێگای نییە، جا لە لایەن ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکانەوە بێت یان لەلایەن ئێرانەوە پراکتیزە بکرێت.
زۆربەی دەوڵەتانی عەرەبی هەوڵ دەدەن پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئێران دروست بکەن، بەڵام هەر پەیوەندییەک ڕەت دەکەنەوە کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر نەبێت و بە دڵنیاییەوە پەیوەندییەک ڕەت دەکەنەوە، کە ئێرانی تیایدا وەک شمشێرێکی دامۆکڵس بەسەر خوێنهێنەری ئابوورییەکەیاندا هەڵواسراو بمێنێتەوە.
کاریگەری چین سنووری خۆی هەیە.
سەرەڕای بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان چین و ئەمریکا، بەڵام تا ڕادەی کاریگەریی پەکین لەسەر تاران هێشتا دیارە. چین هێرشە بێ جیاوازیەکانی ئێرانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو ئیدانە کرد و داوای لە ئێران کرد ڕێگەی سەلامەتی لە گەرووی هورمزدا بگەڕێنێتەوە. بەڵام سەرهەڵدانی لایەنە توندڕەوەکان لە ئێران و بەدواداچوونی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی کە بە شەڕێکی بوونگەرایی دەزانێت، وایکردووە جیهانبینییەکی کۆی سفر بگرێتەبەر، هەر جۆرە ناکۆکییەک وەک کردەوەیەکی دوژمنایەتی، تەنانەت لە گەورەترین هاوبەشە بازرگانییەکانیشەوە، هەست پێدەکات.
بەڵام ئیدیعای ترەمپ کە چین یارمەتی داوە لە هاوکاریکردن لە ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، ئەوە پیشان دەدات کە پەکین هێشتا هەندێک کاریگەری لەسەر تاران ماوە. بەڵام ئامادەیی چین بۆ بەکارهێنانی ئەم کاریگەرییە بەندە بەوەوە کە ئەمریکا ئامادەیە لە بەرامبەردا چی پێشکەش بکات، وەک نرخێک بۆ ئەوەی پەکین پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا بخاتە مەترسییەوە.
نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاوا
بۆ دەوڵەتە عەرەبییەکان، ئەمە دەبێ وەک بانگەوازێکی بەئاگابوونەوە بێت. نابێت گرەوەکانیان لەسەر نە ڕۆژهەڵات و نە لەسەر ڕۆژئاوا بکەن. لە لایەک بەرژەوەندی چین بۆ ناوچەکە تا ڕادەیەکی زۆر ئابووری ماوەتەوە، لە کاتێکدا ئەولەویەتەکانی لە شوێنێکی دیکەدایە. لە لایەکی ترەوە ئەمریکا ئەم وڵاتانەی ڕاکێشاوە بۆ شەڕێک کە ڕەزامەندییان لەسەر نەبووە و گەرەنتی ئەمنییەکەی بۆتە بارگرانییەک کە وەک سەرمایەیەکی ستراتیژی لە بەهاکەی زیاترە.
بۆیە دەوڵەتە عەرەبییەکان چیتر ناتوانن چاوەڕێی زلهێزەکان بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە. ماوەیەکی زۆرە ڕێگەیان داوە چارەنووسیان بە بارمتە بگیرێت لە بەرامبەر بڕیاری زلهێزە دوورەکاندا. لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو لۆژیکە کە "ڕەنگە ڕاست بکاتەوە"، دەبێت شتەکان بخەنە دەستی خۆیان، دابینکەرانی ئاسایشیان هەمەچەشن بکەن و لە سەرووی هەمووشیانەوە زیاتر پشت بە خۆیان ببەستن. ئەمەش سەپاندنی ئیرادەی ئەوان نییە بەسەر ئەوانی تردا، بەڵکو بەرگریکردنە لە بەرژەوەندییەکانیان لە بەرامبەر ئەو تەماحە هەژموونگەرانەی کە دەوری ناوچەکەیان داوە.

شێرکۆ حەبیب