پارتی و یەکێتی و یەک دروشم و دوو کاری جیاواز
لەسەدەی ڕابردوودا لە باشووری کوردستان پارتی و یەکێتی وەک دوو حزبی سەرەکی هاتنە مەیدانی خەبات بۆ ڕزگار کردنی گەلی کورد لەدەست زوڵم و زۆری ڕژێمەکانی ئەوسای عێراق بە گشتی و حیزبی بەعەسی گۆڕ بەگۆڕ بە تایبەت.
تائێستاش ئەودوو حزبە بەردەوام بوون لەخەباتی مەدەنی و سیاسی و چەکداری...هتد، بەڵام لێرە دەپرسین کامە حزب بۆتە ڕابەری جەماوەری کە زۆربەی خەڵکی کوردستان لایەنگری دەکەن و بە پێشڕەوی خۆیان دەزانن؟ کامە حیزبە پارێزگاری لەنەتەوەکەی خۆی وقەوارەکە دەکات؟
دڵنیام لەوەی باشورەی کوردستان هیچ کەسێک بێ لایەن نییە مەگەر کەسانێک ترسنوک بن بەڵام ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستانە دروشمێکی هەڵگرتووە بەو نازناوە کە ناسنامەی نەتەوایەتی وەک پارتێکی ناسونالیزم هەڵگری خەباتی کوردایەتی نیشتمانپەروەری کە بەردەوام خەون بە ئازادی گەلەگەیەوە دەبینێت.
بەڵام یەکێتی نیشتمانی هەرلەسەرەتای دروست بوونیەوە بە کردەوە سەلماندی کەتەنها خەریکی ڕێگریکردنە لەوەی کورد نەگاتە ئامانجی خۆی بۆیە ڕێگەی جاشایەتی خیانەت و نۆکەرییان هەڵبژاردووە، بەردەوام بوونە دار دەستی دوژمنان و داگیرکەران ئێستا کورستان لە مەیدانی سیاسیدا بەقوناغێکی خراپ و دژ بەیەک کە ڕووی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆن لە دەرچوو کە جۆرە ئۆپوزسونێکن تەنیا بۆ دژایەتی گەلی کورد و مافەکانیان کەوتونەتە بوختان کردن.
کەواتە دوو لایەنی زۆر جیاواز هەن لایەنی کوردایەتی و لایەنی جاشایەتی کردن بۆ دوژمن کەواتە پارتی کەوتوتە بەرەیەک هەموو هەوڵێکی دەدات بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەهێزکردنی قەوارەکەی خۆی بڕیارە دامەزراوە کانی خۆی وەک یاسایەک بۆ نەتەوەکی خۆی.
بەڵام یەکێتی و هاو ئاوازەکانی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ لاواز کردن و نەمانی قەوارەی هەرێم چونکە خۆیان جەماوەریان لە دەست داوە، و لە هەڵبژاردنی داهاتوو بە نزاو پاڕانەوە چاوەڕی کورسی کۆتا بکەن بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان...

نەجمەدین محەمەد قەراجی