شۆڕشه‌كانى كورد له‌به‌ر رۆشنایى فه‌لسه‌فه‌ى ئێكزێستنشیالیزم
هه‌رچه‌نده بیروباوه‌ره‌كانى فه‌یله‌سۆفه‌كانى وه‌ك سۆرێن كركگارد، فریدریك نیچه، مارتین هایدگێر، و سیمۆن دۆبۆڤاریش ده‌ربڕین له فه‌لسه‌فه‌ى بوونگه‌رایى (وجوودى) ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له نووسینه‌كانى ژان پۆل سارته‌ر بدۆزرێنه‌وه كه له دواى جه‌نگى جیهانیى دووه‌م له فره‌نسا سه‌رێهه‌ڵداوه.
له نووسینه‌كانى نیچه ده‌بینین كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مرۆڤه‌كان داهێنه‌رن و بۆ ئه‌وه‌ى ژیانێكى واتاداریان هه‌بێ، ده‌بێ خۆیان به‌هاكانى خۆیان دابهێنن و دابنێن، و ده‌بێ سنوور و ئاڵنگارى و ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنن تاوه‌كو له هێز و وزه‌ى ده‌رونیى خۆیان تێبگه‌ن و بیناسن. سارته‌ریش، وه‌ك له په‌رتووكه به‌ناوبانگه‌كه‌ى خۆى، هه‌بوون و نه‌بوون، دا هاتووه له‌و بڕوایه‌دایه كه مرۆڤ مه‌حكومه به ئازادى، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه چاوى به‌م جیهانه هه‌ڵدێنێ به به‌رپرسیارى هه‌موو ئه‌و شتانه داده‌نرێت كه ئه‌نجامى ده‌دات.
له جیهانبینیى خۆیدا، سارته‌ر، مرۆڤگه‌رایانه بیر ده‌كات نه‌ك خۆداگه‌رایانه. له روانگه‌ى سارته‌ر مرۆڤه‌كان ئازادن له ژیانێكى واتادار و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى ژیانیان، خۆیان كاره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ر خۆشى به‌رپرسیارێتى ئه‌و هه‌ڵبژارتنانه له‌ئه‌ستۆ بگرێ و هیچ شتێكى له‌و جۆره كه پێشتر بڕیارى له‌سه‌ردرا بێت له ئارادا نیه.
ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه هانده‌رى مرۆڤه بۆ ره‌سه‌نایه‌تى و به‌ڵێندان به خۆدى خۆى، و نه‌مانى متمانه، گۆمان، بێئۆمێدى نیشانه لاوه‌كییه‌كانى ئازادیى مرۆڤن له هه‌ڵبژاردندا. ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه پێى وایه كه هه‌ر شتێك ئامانج و مه‌به‌ستێكى له پشته. هه‌رچه‌نده كه سارته‌ر بڕواى وایه كه ئه‌م جیهانه خۆڵقێنه‌رێكى نیه، هه‌ربۆیه‌ش ئامانج و واتایه‌كى تایبه‌تى نیه، و مرۆڤیش وه‌ك به‌شێك له سروشت به‌ده‌ر نیه له‌م یاسایه. به‌ڵام ئه‌و پێى وایه كه گیانه‌وه‌ران و گژ و گیا و دار و دره‌خته‌كان بێ‌ئاگان له بوون و واتاى ژیانى خۆیان، به‌ڵام مرۆڤ، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان، له بوونى خۆى به ئاگا و هۆشیاره، و هه‌روه‌ها ده‌زانێ كه ده‌كرا كه بوونى نه‌بێ و ده‌شزانێ كه رۆژێك دادێت كه ده‌مرێ. كه‌واته بوونى مرۆڤ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ واتاى ژیانى، له پێشتره. مێشك و زێهنى مرۆڤ فاكته‌ره‌كانى بوونى ئه‌و دروست ده‌كه‌ن، و واتا و ئامانجه‌كانى ژیانى پێناسه‌ده‌كه‌ن. واتا و ئامانجه‌كانى ژیانى مرۆڤ، پێشتر دانه‌نراون و بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌دراوه. به‌ڵكۆ، وه‌ك سارته‌ر ده‌ڵێ، هه‌ر مرۆڤێك خۆى واتا و ئامانجه‌كانى ژیانى خۆى دیار و ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌و پێى وایه، مرۆڤ وه‌ك ئه‌كته‌رێكه كه له‌ناكاو فڕێده‌درێته نێو گۆڕه‌پانى فیلمێكدا و ده‌بێ ئه‌و خۆى رۆڵى خۆى به جوانترین شێوه ببینێ. كاتێك كه بیرى دێت كه ده‌بێ رۆژێك بمرێ و ئه‌م جیهانه به‌جێبهێڵێ و ژیان هیچ ئامانجێكى نه‌بێ، ئا له‌و كاته‌دا تووشى ترس و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكى دێت. و له‌م جیهانه بێ واتایه‌دا هه‌ست به نامۆیه‌تى و بێگانه‌بوون ده‌كات، و پاڵى پێوه ده‌نێت كه هه‌ست به پووچى بكات. به‌واتایه‌كیتر ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆى بۆ خۆى و بۆ ژیانى خۆى ئامانج و واتایه‌ك دانه‌نێ، هه‌ست به پووچى ده‌كات. بۆیه سارته‌ر هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ ئافراندنى واتایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى خۆى و دانانى ئامانجێك بۆ به‌رده‌وامیدان به رێڕه‌وه‌ى ژیانى خۆى. وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا، مرۆڤ، به بڕواى سارته‌ر، مه‌حكومه به ئازادى، چوونكه ئه‌و بۆ بوون و هاتنه ئه‌م جیهانه‌ى خۆى بڕیارى نه‌داوه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى تیایدا نه‌بووه. هه‌رچه‌نده كه ئه‌و واى بۆ ده‌چێ كه ئه‌م ئازادى و هۆشیارییه‌ى له‌باره‌ى خۆدى خۆى له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، نیعمه‌ت نیه، به‌ڵكۆ به‌ڵایه‌كه تووشى هاتووه و لاى گیانه‌وه‌رانیتر بوونى نیه.
سارته‌ر پێى وایه هیچ پێوه‌رێكى دیاریكراو و هه‌میشه‌یى بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ له ژیانى خۆیدا هه‌ڵبستێ به هه‌ڵبژاردنێك، به‌ڵام ده‌بێ به‌رپرسیارێتى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له‌ستۆبگرێ. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خه‌ڵكانیتر ئامانج بۆ ژیانه‌كه‌ى داده‌نێن شۆناسى خۆیان ون ده‌كه‌ن، چونكه به پێى پێوه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و بیروباوه‌رى كه‌سانیتر ده‌جووڵێن و شۆناس و ناسنامه‌ى خۆدى خۆیان پشتگۆێ ده‌خه‌ن. ئازادى و ئۆتۆنۆمیى كه‌سێتى ئه‌و به‌رپرساره‌تییه ده‌خاته ملى مرۆڤ كه وه‌ك بووكه‌شووشه نه‌بێ. ژیانى راست و دروست به‌رهه‌مى هه‌ڵبژاردنى ره‌وشتیانه و دروسته. ئه‌وانه‌ى كه كارى دوور له ره‌وشت و نابه‌رپرسیارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر ئۆباڵى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى فاكته‌رى دیكه‌ى وه‌ك چاره‌نووس، كۆمه‌ڵگه، خه‌ڵكانیتر، و شانس و به‌خت و ...هتد، ئه‌مانه هه‌مووى به‌هانه‌ن و ڕاكردنه له هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى.
ئه‌گه‌رچى سارته‌ر پێى وایه كه ژیان هیچ واتا و ئامانجێكى له‌پشت نیه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نایێ كه له ژیاندا هیچ شتێك بۆ مرۆڤ به گرنگ نه‌زانرێت. به‌واتایه‌كیتر سارته‌ر نهێلیست و پووچگه‌را نه‌بووه، به‌ڵكۆ پێداگره به‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه وێڕاى بێواتابوونى ژیان، به‌ڵام ئه‌ركى سه‌رشانى مرۆڤه كه ده‌بێ خۆدى مرۆڤ واتاى پێببه‌خشێ.
لێره‌دا به گرنگى ده‌زانین خوێنه‌رى كورد بزانێ كه نه‌ته‌وه‌ى كورد له كۆیێ هاوكێشه‌كانى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌یه. ئه‌گه‌رچى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى له هزاران تاك پێكدێت كه هه‌ر یه‌كه‌یان، وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ى ئێكزێستنشیالیزم بۆى ده‌چێ، ده‌بێ خۆیان بۆ ژیانى تایبه‌تى و جیاوازى خۆیان ئامانجى دیاریكراو دابنێن و واتاى پێببه‌خشن، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له پێكهاته‌ى گشتیى خۆیدا، له كۆمه‌ڵێك مرۆڤ پێكدێت كه به‌یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى گشتى كورده‌وارى دروست ده‌كه‌ن، كه خاوه‌ن ئه‌زموون، به‌ها و داب و نه‌ریتى هاوبه‌شن، كه له هه‌مان كاتدا ئاراسته‌یان ده‌كات. كورد، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كى دابه‌شكراو و سته‌ملێكراو، له ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیدا به چه‌نده‌ها قۆناغى سه‌ختدا ده‌رباز بووه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هه‌ر قۆناغێك و پارچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زۆر خاڵى هاوبه‌شیان هه‌ن. ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌ته‌وه‌ى كورد هه‌وراز و نشێوى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له رابردوودا، كورد به هۆشیارى و هه‌ستكردن به‌و زۆڵم و زۆردارییه‌ى لێكراوه و ئه‌و تاوانه نامرۆڤایانه‌ى له دژى ئه‌نجامدراون، ده‌سته‌وئه‌ژنۆ نه‌بووه، به‌ڵكۆ به خه‌باتى بێ وچانى خۆى هه‌وڵیداوه واتا و مانا به ژیانى خۆى ببه‌خشێ، و بتوانێ له سایه‌ى خه‌باتى چه‌كدارى به‌شێك له مافه‌كانى خۆى به‌ده‌ست بهێنێ. بۆ نموونه‌ش شۆڕشى ئه‌یلوول، كه به رێبه‌رایه‌تى بارزانیى نه‌مر، كورد به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه و له ژێر سێبه‌ر و چه‌ترى ئه‌م شۆڕه‌شه له پێناو ئامانجه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خه‌باتى كرد و ده‌ستكه‌وتى مه‌زنى هه‌بوو كه به‌یانى 11 ئادار نموونه‌كه‌یه‌تى.
ئه‌گه‌رچى له‌و قۆناغه سه‌ختانه‌دا، به‌ها ره‌سه‌نه‌كانى خۆى له‌یاد نه‌بردووه، ته‌نانه‌ت له‌و خه‌باته سه‌خت و چه‌كداریه‌شى دا ئه‌و په‌ڕى رێزى بۆ مرۆڤایه‌تى، ته‌نانه‌ت نه‌یارانیشى هه‌بووه، كه له لاپه‌ڕه‌كانى مێژوودا نموونه‌ى زۆرن، وه‌ك ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته جوانه‌ى كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كوردستانیان له‌گه‌ڵ دیله‌كانى رژێمى به‌عسى و سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ له‌كاتى راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى 1991 كردیان و هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئازاد كرد كه ده‌ستیان له تاوانه‌كانى پێشووترى دژ به میلله‌تى كورد هه‌یانبووه. ئه‌وه خۆى له خۆیدا، به‌شێكه له واتاداركردنى ژیان، له لایه‌نى تاكى كورد، كه ده‌ریده‌خات سه‌ربارى هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى خۆى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌لسه‌فه‌ى ئێكزێستێنشیالیزمدا، و له سۆنگه‌ى هه‌ڵگرتنى ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر كه‌سان و نه‌ته‌وه‌كانیتردا، ده‌زانێ كه هه‌رگیز نابێ له سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورد دا زۆڵم و زۆردارى له كه‌س و نه‌ته‌وه‌یتر بكرێت.
و ئێستاش و له قۆناغى دیپلۆماسیدا، كورد هه‌مان رێچكه راست و دروسته‌ى پێشووترى هه‌ڵبژاردووه، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه به خه‌باتى سیاسى هه‌وڵى ده‌سته‌به‌ركردنى مافه زه‌وتكراوه‌كانى خۆى ده‌دات و لێره‌دا ده‌یه‌وێ واتا به ژیانى خۆى ببه‌خشێ، و له هه‌مانكاتدا و وه‌ك قۆناغى خه‌باتى چه‌كدارى، خۆى به به‌رپرسیارى هه‌ر ره‌فتارێكى خۆى بزانێ و به هه‌ڵبژاردنى دروست ژیانێكى دروست بۆ خۆى دروست بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كانیتر هه‌یانه، به‌شێكن له‌و پێداویستییه كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆژیانه‌ى بۆ بوونى هه‌ر مرۆڤێك به پێویست و گرنگ ده‌زانرێت، و ئه‌وه هه‌مان ئه‌و به‌ها جوانانه‌ن كه فه‌لسه‌فه‌ى ئێكزێستێنشیالیزم بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات و جاڕى بۆ لێده‌دات. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*