عجاج مرۆڤێکی دڕندە دور لە مرۆڤایەتی
رژێمەکانی عێراق ئەوەی لە توانایان دا بوو کردیان دژ بە میللەتی کورد و هەر سەردەمەی بە شێوازێک، تا گەیشتە ئەو رادەی بەکار هێنانی چەکی قەدەغەکراو و زیندە بەچاڵ و راگواستن، و سەرجەم ئەو تاوانانە ناخ و ویژدان هەژێنن، دژ بە میللەتێکی ماف خوار و زولم لێکراو تەنیا تاوانیان ئەوەیە کەوا کوردن.
بێگومان نوگرە سەلمان یەکێکە لە شوێنە شوومەکانی دژ بە کورد بوو هەر لەسەر دەمی پادشایەتی، شان بەشانی گرتووخانەکانی دیکە چ لە کەرکوک و مووسڵ و بەغدا.
سەڕەرای ئەو هێرش و تاوانەی دژ بە کورد ئەنجام درا و چەندین ناخ و یژدان هەژێنن وەک دەڵێن بەرد دێنە قسە، بەڵام هیچ تاوانێکیان وەک ئەوەی نوگرە سەلمان شایەد حاڵی نەبووە کەوا تاوانەکان لە زاری قوربانیان و کەس و کاریان گوێ بیست بین. تاوانی ئەنفالکردنی فەیلییەکان و بارزانییەکان و گەرمیان و بادینان و دەشتی کۆیە و دۆڵی خۆشناوەتی و سەرجەم شوێنەکانی دیکە، و کیمیا بارانی هەڵەبجە سەرجەم تاوانەکان یەک لەیەک دراندانەتر بوون، لەکاتی دادگایکردنی سەرانی رژێمی پێشوو کە دانیان بە تاوانەکانیان دانا، بە سزای خۆیان گەیشتن.بەڵام ئەو وردە کاریانە باسیان لێوەنەکرا، جونگە شایەد حاڵەکان بەو شێوازە نەبوون کە باسی ئەو تاوانانە بکەن سەرجەمیان گیانیان لە دەست دا و شەهید بوون.
ئەوەی عجاج کردویەتی هەڵبەتە هەمان تێروانینی شۆفێنی رەگەز پەرستانەی دژی کورد و بەرنامە دارێژکراو بووە، هەموویان عجاجن بەڵام هەر یەکەو بە شێوازێک ئەو ئەجندایەیی پیادە و جێ بەجێ کردوە کە هەموویان یەک ئامانجیان هەبوو.
لە دانپدانانی خودی عجاج و گێرانەوەی شایەد حاڵەکان، دەبێ مرۆڤی لەو شێوازە بوونی هەبێ ئەوە چ رق و کینەیەکە، هۆکارەکەی چییە تەنیا هۆکار کورد بوونە، جگە لە بیری شوفێنی رەگەز پەرستی، ئاخو دەبێ هەمان هزر و بۆ چوونی سەردەمی جەهالەت بێت کە بۆیان ماوەتەوە ساتێک مرۆڤ بەهای نەبوو و کرین و فرۆشتنی پێدەکرا.
تۆ بڵێی کەسانی وەک عجاج و هاوشێوەی ئەگەر باوەریان با ئاینە ئاسمانییەکان نەبێ ئەی باوەریان بە مرۆڤایەتی نییە و یژدانیان نییە؟ دەبێ چ هۆکارێک هەبێ وا لەو جۆرە مرۆڤانە بکات وەک سەگی هاریان لێ بێت
لەو باوەرەدا نیم کەسێک گۆێ رایەڵی وتەکانی شایەد حاڵەکان بێ و ئەو زولمەی لێنکراوە باوەری بە مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیان بمێنێ، مەگەر کاتی خۆی تاوانەکانی هتلەر بەرامبەر جولەکەکان کردی لەو شێوازە بێت، بەڵام جولەکە دتوانیان ببنە دەولەت تۆڵەی خۆیان بکەنەوە.
ئاخو منداڵێکی شیرە خۆرە چ تاوانێکی هەبێت، کە شیری دایکی لێ قەدەغە بکەی، ئافرەتی بە ساڵا چوو لە تینویەتی بخنکێنی.
بەداخەوە نەمان توانی ئەوانە وەک بەڵگە بە جیهان بناسێنین، کەوا رژێمەکانی عێراق چیان لە کورد کردوە، کە بەداخەوە تا ئەمرۆش هاوبیری عجاج هەیە دژایەتی کورد دەکات.
ماوەیەک پێش ئیستا لەگەڵ کەسایەتیەکی میسری دانیشبووم باسی بارودۆخی کوردستان لە چ حاڵەتێکەوە گەیشتە ئەمرۆ سەڕەرای ئەو نەهامەتیانەی دووچاری بووین، بەڵام کورد خۆراگر بوو ئەمرۆ کوردستان ئازادە، گوتی دەزانی ئەو مەینەتانەی بەسەر کورد داهاتووە من تەنیا دەتوانم بڵێم بەداخەوە و هاوسۆزم لەگەڵتان، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو نەهامەتیانە لە قوتابخانەکان ببنە مادەیەکی سەرەکی بۆ ئەوەی نەوەکان بزانن ئەمرۆتان چۆن دروست کردوە، ئەو مێژووە لە یاد نەچێ، ئەگەر وا نەکەن دوای ماوەیەک بەدەگمەن ئەو مێژووە لە یادی کەسانێکی کەم دمێنتەوە، بۆیە گرنگە بایەخی پێ بدەن. لاوەکانتان گەنجەکانتان تێبگەیەنن کەوا کورد قوربانی زۆری داوە.
خۆزگە عجاج لە هەمان شوێن سزا دەرا و هەمان رەفتاری لەگەڵ بکرابایە، تا وەکو تۆزێک لە زامی قوربانیانی کەم دەکردوە.

شێرکۆ حەبیب