سیاسەت بۆتە ئاشی نەزانان

سیاسەت بۆتە ئاشی نەزانان

 

زۆر جار گوێمان لەو دەستەواژەیە دەبوو لەناو کۆمەڵگا کەبیرمان دەکردەوە ئەبێت بۆ چی ئەم ڕستەیە بەکار بهێنن!؟ ئەبێت مەبەستیان لەچی بێت!؟

بەڵام لە ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆ کەسانێک سیاسەت دەکەن هیچ شارەزایەکیان نییە و کەم ئەزمونە وبگرە ئەلف وبێ لە سیاسەت نازانن وبەم پەلە پەلە فێر نابن، چونکە ئەوەی سیاسەت دەکات پێویستە شارەزایەکی تەواوی هەبێت لەبواری ڕامیاری و ئابووری مێژووی وخوێندنەوەی بۆ مێژوو و شارستانیتی وڵاتانی دیکە بەتەواوی بێت ولەبەر کردبێت، ئەوەی خۆی لە سیاسەت دەدات پێویستە خۆی و بنەماڵەکەشی ئەزموونیان هەبێت سەرەڕای هەموو ئەمانە خەباتکار و شۆڕشگێڕبن و خاوەن شەهید بن، نابێت جڵەوی سیاسەت بەدەست نەزانەوە بێت.

ئەوا وەک ئێستا چۆن بۆتە ئاشی نەزانان هەرچی هەڵئەسێت خۆی لە سیاسەت دەدا، ئەگەر سەیری کۆبنەوەی ئەم جۆرە كه سانە بکەین دەبینیین قسە فرێ دەدن بێ ئەوەی بزانن بە قازانجی کێ تەواو دەبێت، کورد واتەنی ( ڕاست و چەپی خۆیان لەیەک ناکەنەوە ).

کەواتە دەپرسین چۆن چارەنووسی گەلێک دەکەوێتە ژێر دەستی ئەم جۆرە سیاسیە فاشیلانە!؟ وچۆن چارە سەری کێشە گەلێک دەکات و لەدەست دوژمن قوتارمان دەکات!؟ کەواتە کەسانی ئاست نزم و کۆڵەوار لەسیاسەت نابێت چارەنووسی گەلێک بخرێتە ژێر دەستی...

Top