وەرنەوە هۆش خۆتان

وەرنەوە هۆش خۆتان

 

جار بە جار گوێبیستی ئەوە دەبین کە کەسانێک بە ناڕەوا هێرش دەکەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و سیمبولەکانی، لە هەر  بۆنەیەک یا بێ بۆنە، و بابەتەکان تێکەڵ دەکەن، لەو باوەرە دان کەوا پارتی لە ژێر کاریگەری بوختان و تۆمەتە بێ بنەماکانیاندا دووجاری شکەست دەبێ.

پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێزترین و گەورەترین پارتی سیاسییە لە سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و کوردستاندا. هەر بۆیە زۆر بە جددی حسابی بۆ دەکرێت لەلایەن هەموو  لایەن وکەسێکەوە نزیک و دوور. پڕۆسەی سیاسی عێراق و کوردستان بەبێ ئەو ناتوانێ بەرەو پێشەوە بچێت. زۆرێک پێشتر هەوڵیان داوە و هەوڵەکانیان شکستی هێناوە. پارتی دیموکراتی وەک چۆن لە ڕابردوودا بەهێز بوو، هەمیشە بە بەهێزترین شێوە دەمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ لە خۆ گۆرانێک لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانییەوە یان پەراوێزخستنی ئەوانی دیکە.

ئەمڕۆ دەبینین هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ناکۆکی و دووبەرەکی و ململانێی کوتلەیی لەناو پارتی دا هەیە و هەرەسهێنانی خەونی ئەوانە، هەروەها ئەوان هەوڵ دەدەن سەرنجی لایەنگرانیان لە ناکۆکییەکان و پاشەکشەکانیان لەگەڵ ئەم ئیدیعا بێ نرخانەدا لابدەن، لەبری ئەوەی پەرە بە قەوارەکانیان بدەن، کێبڕکێیەکی دادپەروەرانە لە گۆڕەپانی سیاسیدا بکەن و هاوڵاتی بگەیەنن بە داواکارییەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و سەقامگیری و گەشەسەندن بەدیبهێنن.

پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێزە بە رێبازی پیرۆزی جەنابی ژەنەراڵ مەلامستەفا بارزانی نەمر، و سەرکردایەتی خانوادەی بەرێزی بارزانی، بەهێزە بە ئەندام و کادیرەکانی، بە جەماوەرەکەی کە ژمارەیان لە سەروی یەک ملیۆن دەنگی تێپەڕاندووە. حیزبێکە کە ڕەگ و ڕیشەی لە قووڵایی دڵ و جەستەی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی کوردستان درێژدەبێتەوە و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە لایەن ژەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانیەوە، دروشمی “دیموکراسی بۆ عێراق” بەرزکردۆتەوە، بۆیە هەموو لایەنگرانی دیموکراسی لە وڵاتدا نەک تەنها کوردستان باوەڕیان پێی هەبووە و بیری شۆڕشگێڕانەی خۆی هەموو ئامانجێکی بۆ گەل بەدەستهێناوە.

حیزبێکی لەو شێوەیە، بە مێژوو و کردار و ژیاننامەی سەرکردەکانی بە درێژایی کات، درۆ و بوختان و بوختانەکان کاریگەریی نابێت لەسەری، کە ئێستا بەشێکی لە گێرەشێوێنەکان پلانە بێ بنەماکانیان ئاراستەی رێزدرا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە ناوێکی بەرزی وەک شاخەکانی کوردستان بنیات ناوە. لەسەر ڕێبازی بارزانی نەمر و ئاراستەکانی سەرۆک بارزانی پەروەردە کراوە، ئەمە جگە لەو دیدەی خودی بەرێزیان کە خاوەنییەتی، کە حکومەتەکەی دابینکردوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە، هەروەها کاریزمای پیاوێکی بەرپرسیار و ڕۆشنبیر و ئاشتی خوازی خاوەن ئەخلاقی بەرز، و دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران.

مەسرور بارزانی ئەو کەسەیە کە بەرامبەر ئەوانە وەستایەوە کە دوژمنایەتی گەلی کوردستان دەکەن و هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان دەدەن. ئەو جێگای شانازییە بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان و پڕۆژە گەورەکانی ناوچەکە و هەروەها دروستکردنی رێگا و بان و پرد و بەنداو . سەرکردایەتی و ڕێنمایی سەرۆک مەسعوود بارزانی هەمیشە ئامادە و کاریگەرە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر لەگەڵ جیهانی دەرەوە، هەروەها لە پرۆسەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا. و هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی هەمیشە بە سەقامگیری و یەکگرتوویی دەمێنێتەوە و کۆمەڵگاش هەمیشە ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر گۆڕانکارییەک بەبێ لەرزین.

ژیرەکان لەوە تێدەگەن کە دارە میوەدارەکان دەبنە ئامانجی بەرد تێگرتنن، و میوەکانیان کۆتا خۆراکە بۆ برسیەکان و سێبەرەکانیان پەناگەی ماندووەکانە. بەڵام یاخی بووەکان تەنها بیر لە ڕەگ هەڵکەندنیان دەکەنەوە، بەبێ ئەوەی بزانن کە درەختێکی باشن کە ڕەگەکانیان پتەوە و لقەکانیان دەگاتە ئاسمان، و لە ژێر چاودێری و پاراستنی خودادان، چونکە سوودبەخشن و لە هیچ بارودۆخێکدا زیان بە هیچ کەسێک و کۆمەڵگەیەک ناگەیەنن.

ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کەسانە دووپات دەکەمەوە کە بێ ئاگان لە حەقیقەت و خەڵک فریو دەدەن : کورد و هەموو عێراقییەکان بەهای پارتی دیموکراتی کوردستان دەزانن، هەروەک چۆن لە بەهاکانی خانوادەی بارزانی تێدەگەن .

. پێش ئەوەی بڵێم "بەهۆش خۆتانەوە وەرنەوە"، پێویستە پێداچوونەوە بە چارەنووسی هەموو ئەو کەسانەدا بکرێت کە بیرۆکە شۆڤێنیستییەکانیان لە باوەش گرتووە و هەموو ئەوانەی دژایەتی دیموکراسی دەکەن.

Top