ڕاستییەکان فریادڕەسی ئازادین
ڕاستییەکان فریادڕەسی ئازادین ، سەرچاوەکەی لە بنەمازانستییەکاندایە ، بە واتەیەکی دیکە ڕاستییەکان بەرهەمی زانستن ، هێزو توانای بێهاوتان ، گرفتەکانی ژیان لە هەر بوارێکدا بن ئەگەر پشت بە ڕاستییەکان ببەسترێت ، توانای گەیشتن بەچارەسەری دڵخواز فەراهەمدەبێت ، لە کاتێکدا بزووتنەوەی کومەڵگالە ئاراستە جیاوازەکاندا ( سیاسی، کۆمەڵایەتی ئابوری و فەرهەنگی) پێداویستییەکی بێ ڕکابەرە لە پێناوی پێشکەوتنی ژیاریدا ، بەڵام هەندێک هێزو گروپ لە ژێر چەتری ڕوکەشی جیاوازی دیدو بوچوندا ، لە بزاوتيکی نامو دا ، بەهۆکاری داڕمانی هەستی بەرپرسیارەتی و بیری کولی خۆپەرێسیی ، لە هەوڵی چاندنی توی پەرتەوازەیی و کردنەوەی دەروازەی هەرەسهێناندان و، ڕەخساندنی دەرفەتی لەبارن بۆ کۆنەپەرستان و ناحەزانی گەل و وڵات ، لێرەدا؛ ،
لە پێناوی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەو نیشتیمان و خواستی ژیانێکی ئاسودە ، پەنا بردن بۆ شیکاری زانستیانەی ڕوداوەکان لەبەر ڕوشنایی ڕاستییە مێژووییەکاندا ، دور لە هەر چەشنێکی دەمارگیری هزری حزبی ، تەنها دەرچەی ڕزگاربونە لە هەستی نەرێنی و بێئومێدی و خۆبەدەستەوەدان و لەباربردنی هەوڵی نەیارانی ژین و ژیانی سەربەست و ئازاد .

عارف روشدی*