یەکێتی کە بەردەوام یەکڕیزی شکاندووە، ناتوانێت خۆی وەک بانگەوازکارێکی یەکبوون پیشان بدات.

یەکێتی کە بەردەوام یەکڕیزی شکاندووە، ناتوانێت خۆی وەک بانگەوازکارێکی یەکبوون پیشان بدات.

 

 

بەڕاستی سەیرە یەکێتی ئێستا باس لە یەکبوون و بەرژەوەندیی نیشتمانی دەکات!
کاتێک مێژوو و ڕاستییە سیاسییەکان بە ڕوونی پیشانی دەدەن کە هەمیشە یەکێتی فاکتەری سه‌ره‌كی دروستکردنی کێشە و دووبەرەکی و شكاندی یه‌كریزیه‌ لە کوردستان!
بەردەوام بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی خستۆته‌ سەر بەرژەوەندیی گشتی، و ئەمەش بووەتە هۆی لاوازبوونی یەکڕیزی نەتەوەیی.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ نموونەیەکی ڕوون، لە بابەتی پۆستی پارێزگاری کەرکووک و پۆستی سەرۆک کۆمار، یه‌كێتی زۆر بە ئاسانی هه‌موو سازشێكی كرد بۆ لایەنە دژه‌ كوردیه‌كان، بەبێ ئەوەی پابەندبێت بەیەکڕیزی کورد و هاوبەشی لایەنە سیاسیه‌ کوردستانییەکان.
ئەمە تەنیا هەڵەیەکی سیاسی نەبوو، بەڵکو نیشانەی هەڵبژاردەیەکی ڕوونه‌ كه‌ یه‌كێتی بەرژەوەندیی حیزبی خستۆته‌ سەر هەموو شتێک.

هه‌رێم كه‌مال ئاغایی یه‌كێتی ئه‌یه‌وێت وانه‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانیمان بۆ بڵێته‌وه‌!
له‌كاتێكدا حزبكه‌ی بە شێوەیەکی بەردەوام یەکڕیزی شکاندووە و ده‌ستێكی باڵای له‌تێكدانی ناوماڵی كوردیدا هه‌یه‌!
یه‌كێتی كه‌فاكته‌ری سه‌ره‌كی تێكدانی یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌, ناتوانێت بە سادەیی خۆی وەک بانگەوازکارێکی یەکبوون پیشان بدات.

ئێستا کە دۆخی یه‌كێتی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە بەرژەوەندییە حیزبییەکانی لە مەترسیدان، باس لە سازش و یەکبوون دەکەن, بەڵام یەکبوون ئەو کاتە مانای هەیە کە لە کاتی بڕیاردا بەکاربهێنرێت، نەک تەنیا کاتێک کە پێویستان پێی هەبێت.

ئەگەر بەڕاستی باوەڕتان بە یەکڕیزی هەیە، دەبێت بە کردار پیشانی بدەن، نەک بە وتار. دەبێت بە ڕاشکاوی دان به‌هەڵه‌كانتاندا بنێن کە بوونەتە هۆی شێواندنی ناوماڵی كوردی، و کۆتایی بەسیاسەتی دوفاقی و خۆفرۆشی بهێنن, کە هەمیشە بەرژەوەندیی تەسکی حیزبیتان خستۆته‌ سەروی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان.

یەکڕیزی بە قسە دروست نابێت… بە هەڵوێست و کردار دروست دەبێت, ئەوەش تا ئێستا لە کردارەکانی یه‌كێتیه‌كاندا نەبینراوە.

Top