هەلەی سەركردایەتی پارتی لەهەمبەر ستراتیژییەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و پلە لە پۆستێكەوە بۆ پۆستێكی تر، كارێكی ئاساییە و بنەمای ژیانەوە و تەكانێكی جۆری وەبەر سیكتەرەكانی ژیانی جۆراو جۆر ئەدات و ئەبێتە هۆكاری گەشەكردنی كاریگەری قووڵی لەسەر كۆی پرۆسەكان ئەبێت، بێگومان ئەوەش دەبێتە هۆكارێكی بەهێز بۆ بەهێز كردنی خاڵە بێهێزەكان و تەكاندان بەلایەنەكانی تری كایە سیاسیەكان و حزبیەكان.
لە خوولی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق مشت و مرێكی زۆر لەسەر جێگری پەرلەمانی عێراق پەیدا بوو، بووە هۆی ئەوەی كە بەرەیەكی هەرێمی و عێراقی و كوردی دروستبكرێ، بۆ ئەوەی بەو پەڕی هێزەوە لە شكۆی ئەستێرە كاریگەرەكانی كوردستان(پارتی) بدەن، تاكو مەرام و ئامانجە نەگریسەكانی خۆیان بەدەستبێنن و ببنە ڕێگر و لەمپەر لەبەردەم گەشەسەندنی هەژموون و گردبوونەوەی جەماوەرێكی سروشتی كە سەرچاوەی لە ئیرادەی بێگەردی جەماوەرەوە گرتبوو، چوونكە پێگەی پارتی زۆر بەخێرایی تەقیەوە و ئەمەش رسكانی بوێری و ئاسوودەكردنی ویژدانی خۆیان بوو، تاكو ئەندامانی هەموو حزبەكانی كوردستان بڕیارێكی بویرانە كە خۆی لەمە ئەبینیەوە كە دەنگ بە پارتی بدەن و لە بازنە و رووبەری حزبگەری بینە دەرەوە و دەنگ بەرووناكی پرۆژە ستراتیژیەكانی پارتی بدەن.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگەكانی پارتی ڕكابەرەكانی كوردی و عێراقی و هەرێمی تووشی داماوی و گرێی زەلیلی كرد و تا كار گەیشتە ئەوەی بەهەموو شێوەیەك بیر لە ڕاگرتنی هەموو هەژموونە فرە ڕەهەندەكانی پارتی بگرن و نەهێڵن چیتر هەنگاو بهاوێت بەرەو چەقی قورسایی ئامانجە ستراتیژییەكان.
یەكێك لەو كارانەی كە دژە پارتیەكان، دەستیان بۆ درێژ كرد، (شاخەوان عەبدوڵلا) بوو، كە گەلە كۆمەیەكی رێكخراویان بۆ دروستكرد و لە نەیانهێشت بێیتە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە گرینگترین ئامانجە گەوهەریەكانی دژە پارتیەكان ئەمانەی خوارەوە بوو:
*بۆ لەتكردنی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بەتایبەتی لەنێوان شاخەوان عەبدوللا و فەرهاد ئەترۆشی بوو.
*بۆ لێدانی دانیشتوانی شوێنە داگیركراوەكان بوو، بۆ ئەوەی لەدەوری پارتی كۆنەبنەوە،چونكە پارتی بەلایانەوە هیڵی سوورە و دیانەوێ ئەو دانیشتوانەی كركوك و گشت شوێنەكانی تر لەدەوری هەر حیزبێك كۆببنەوە بەڵایانەوە ئاریشە نییە،چونكەلەروانگەی ئەوان شایستەی گۆرانكاری چركە ساتین!
* بۆ دروستكردنی درزێكی ناوچەگەری بوو تاكو جەماوەری گەرمیان و بادینان بەرەو ئاقاری دژ یەكی بەرن.
*بۆ ئەوەی بەپارتی بلێن ئێوە ئەو هێزە نین چیتر پەرە بە بەردەوامیەكانی خۆتان بدەن و بوون و بەردەوامیتان لە هەمبەر ئێمە هەبێ.
*بۆ ئەوەی بەپارتی بڵێن بەردەوامبوونتان لەسەر پێداگیریەكانی ستراتیژیتان پێتان ئەشكێنین.
*بۆ شكاندنی شكۆی فیتۆنەی پارتی بوو، بۆ ئەو دەوڵەتانەی كە گرێ بەستی ئالیك و پشتگیری سیاسیی و مەعنەوی و پاڵپشتی لۆجستیان بۆ دابین ئەكردن.
تووندبوونی ركابەریەكان لەسەر جێگری پەرلەمانی عێراق، بۆ جاری دووەم بەزۆرینەی دەنگ (فەرهاد ئەترۆش)ی بوو بەجێگری سەرۆكی پەرلەمان و دەنگۆی ناڕەوایەتیەكانیش بەرەو كەمبونەوە هەنگاوی ناو بەڵام پێشنیار كردنی پارتی بۆ (فەرهاد ئەترۆش)ی گەورەترین هەڵەی سیاسیی ئەنجامدا و كەوتە داوی هەڵەیەكی سیاسیی و ستراتیژەوە، ئەمەش لەبەر ئەم خاڵە ستراتیژییانەی خوارەوە بوو:
*پارتی دەبوایە، لەشوێن ئەترۆشی،(دكتۆرە ئەشواف جاف)پێشنیار بكات بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی وەڵامی پارتی كەمەر شكێن تر بێت و هێرشێكی دژ ئاسای دژی هەموو دژەكانی پارتی ئەنجامبدایە، ئەمە دەبووە گەورەترین لووت شكاندن لە مێژووی پەرلەمانی عێراقد. كە پارتی ئاراستەی لووت خوارەكانی دەكرد و سیحری سیاسییەكان و میشك ژەنگاویەكانی بەتاڵ ئەكردەوە.
*پارتی دەبوایە لە شوێن (شاخەوان عەبدوولا) لەشوێن (شاخەوان) ئافرەتێكی بەهێز و جووڵەداری نیمچە ئازاد بەسەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دانابوایە لەمەش پارتی گەورەترین هەڵەی سیاسیی كرد و كەوتە هەڵەیەكی سیاسیی قورسەوە، بۆ ئەوەی ئەم ئافرەتە ڕۆڵی فراكسیۆنی زۆر بە تووندی بگێڕایە و شێوازێكی تووندی پەیرەو بكردایە و جەنگێكی دەروونیی لە نێو پەرلەمان دروستبكردایە، بۆ ئەوەی هەر خۆزگەیان بە لادراوەكان بخواستایە.
*پارتی بە دانانی ئافرەتان دەبووە هۆكاری نانەوەی فەوزایەكی كاریگەر و قوول و بەرفراوان لە نێو پەرلەمانی عێراق، بەتایبەتی لە نێو ئەندام پەرلەمانەكانی ئافرەتان.
*پارتی دەیتوانی بەهێزترین ئاژاوە و درز بخاتە نێو ئەندام پەرلەمانە ئافرەتەكان لەهەمبەر حیزبەكانیان بۆ ئەوەی گلەیی و رەخنەی زۆریان بۆ دروست ئەبوو.
*پارتی بەهۆی ئەشواق جاف-ەوە، دەیتوانی سەر و دڵی دژە پارتیەكان بگرێ و تووشی هەلێنجی سیاسیان بكات و تەنانەت تووشی سكتە و نسكۆی پیلانگێڕیان بكات.
*پارتی دەیتوانی بەهۆی دانانی ئەو ئافرەتانە دونیابینی دیمۆكراسیی قوولی خۆی نیشانی دونیابینی شیعەگەری و سوننەگەری و كلك و پاشكۆیەكانیان بدەن و شەڕەفێكی تری مێژوویی بۆ كوردستان تۆمار بكەن.
*پارتی بەدانانی ئەو ئافرەتانە بە هەموو ئەندام پەرلەمان و وڵاتانی هەرێمی رادەگەیاند، ئەندام پەرلەمانەكانی پیاومان لە هەمووتان پیاوتر و شكۆدارتر و دیموكراسیی ترن، لەهەمانكاتدا،ئەندام پەرلەمانەكانی ئافرەتانی ئێمەش لە ئێوە و ئەو هێزانەی لە پشتەوەی ئێوەن هەمیشە پیاوترن و قارەمان و خۆڕاگرترن! لەژنەكانی ئیوەش ئافرەترن!
گریمان شاخەوان عەبدوولا و فەرهاد ئەترۆشی دووبارە گۆڕان
لە ئاكامی دووبارە ئالۆگۆڕكردنی ناوبراوان، چەندین لایەنی گرینگ و هەستیار لە نێو پەرلەمانی عێراق دروست ئەبێ و دەبێتە هۆكاری ئەوەی پەرلەمان گومانی زیاتر و بێ گرینگی دەركەوێ، لە ئەگەری ئەو گۆڕانكاریانەی پارتی ئەگەر ئەنجامی بدات بۆ جارێكی تر، كە ئەمانەی خوارەوەن:
*بە گۆڕینی ئەو ئەندام پەرلەمانانە جۆرە ئاڵۆزیەك و نائارامیەك دروست ئەبێ و گرینگی و بایەخی پەرلەمان و دەستدرێژیكاران بەدیار ئەكەوێ و هەموو ئاڵۆزیەكان لە سەر پیلانگێڕەكان حیساب ئەكرێن.
*پیلانگێڕەكان جارێكی تر ناتوانن دەست بۆ هەر كارێكی تری هاو شێوە درێژ بكەن و بیر لە راگرتنی هێزی سروشتی كوردستان بكەنەوە.
*ئاوەزی بەهێز و گەورە و كاریگەر و قوول بەسەر گەوجاندن و گەمژەیی و رێوی تەقە لێكراوەكان سەر ئەكەوێ.
*ئەو دوو ئافرەتە دەتوانن خوودی خۆیان وەكو كارتێك لەهەمبەر هەموو كوتلەكانی پەرلەمانی بەكاربێنن، بەمەرجێك بەژداری كارا و كاریگەریان لە گشت دانیشتنەكانی پەرلەمانی هەبێ.
* جۆرێك لەسەر شێواندن بۆ هەموو ئەحزابەكانی عەرەبی شیعی و سووننی و تەنانەت پاشكۆ پەروەرەكان دروست ئەبێ.
*هەلەی سەركردایەتی پارتی لەهەمبەر ستراتیژیەتی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، تەنها بەگۆڕانكارێكی تر پڕ ئەكریتەوە!

مزهفهر سرێشمهیی