هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا 10 کوژراوی لێکەوتەوە

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا 10 کوژراوی لێکەوتەوە

 

 

کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند: کە بە هۆی هێرشەکانی ڕووسیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لانیکەم ١٠ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند: کە ڕۆژی شەممە ٢٥ی نیسان لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لانیکەم ١٠ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، کە لە بەردەوامی هێرشە مووشەکییەکانی ناو ڕووسیا بۆ سەر شاری دنیپرۆ، ١٠ کەس کوژراون و ٤٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەلێکساندەر هانژا، پارێزگاری دنیپرۆپترۆڤسک ڕایگەیاند، لە هێرشی سەرەتایی شەودا، بەشێکی زۆری نهۆمی بینایەك دوای لێدانی داڕما و چوار تەرم لە ناوەوە دۆزرایەوە.

بە گوتەی ناوبراو، لە ڕۆژدا جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر شوێنەکە لە کاتێکدا کارمەندانی فریاگوزاری کاریان دەکرد.

هانژا ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشی دووەمدا دوو کەس کوژراون و حەوت کەسیش برینداربوون.

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا لە ماوەی شەوێکدا ٦١٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٤٧ مووشەکیان تەقاندووە، لەو ژمارەیەش ٥٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٣٠ مووشەک لەلایەن هێزەکانیانەوە خراوەتە خوارەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top