سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەست لە باشووری لوبنان پێکدادانەکان بەردەوامن
سەرەڕای ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم شەش کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کوژراون.
کاربەدەستانی لوبنان ڕایانگەیاند: کە ڕۆژی شەممە (٢٥ی ئایار) لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان شەش کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێرشەکان بیناکانی حیزبوڵڵایان کردە ئامانج، لەنێویاندا یەکەی ڕەسوان، هەروەها کۆگایەک کە بۆ هەڵگرتنی چەک بەکارهاتووە.
ئەم پەرەسەندنانە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە ناتانیاهۆ فەرمانی بە سوپا کرد پێگەکانی حیزبوڵڵا بکەنە ئامانج.
شەڕە بەردەوامەکان گومانی لەسەر بەردەوامی ئاگربەستەکە و ئەگەری هێورکردنەوەی گرژییەکان لەسەر سنووری باشووری لوبنان دروستکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
