مەراکیش لە دڵی هەولێر گەشتێک بۆ ناو کلتووری مەغریب

مەراکیش لە دڵی هەولێر گەشتێک بۆ ناو کلتووری مەغریب

 

شاری هەولێر، وەک ناوەندێکی گەشتیاری و کلتووریی گەشەسەندوو، پێشوازی لە نوێترین پڕۆژەی ناوازە دەکات. ئێستا چێشتخانەیەکی مەغریبی بە ناوی "مەراکیش" دەرگاکانی واڵا کردووە بۆ ئەوەی ئێوە بباتە گەشتێکی پڕ لە تام و چێژ بۆ وڵاتی مەغریب.

لە چێشتخانەی مەراکیش، تەنها خواردن پێشکەش ناکرێت، بەڵکو پارچەیەک لە فەرهەنگی دەوڵەمەندی مەغریبتان بۆ دەگوازینەوە بۆ ئەوەی گەلی کورد زیاتر ئاشنای خواردنەکانیان بێت لە "تاژینە" بەناوبانگەکان و "کۆسکۆس"ی ڕەسەنەوە تا دەگاتە "چای مەغریبی" بە تامی نەعنا، هەموو ژەمەکانمان بە دەستی شارەزایان و بە بەکارهێنانی بەهاراتی تایبەت ئامادە دەکرێن.

کردنەوەی ئەم چێشتخانەیە لە شاری هەولێر، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئاستی پێشکەوتن و کرانەوەی پایتەختی هەرێمی کوردستان بەسەر فەرهەنگ و کلتووری نەتەوە جیاوازەکانی جیهان. ئەمە هەنگاوێکە بۆ زیاتر ئاشنابوونی هاووڵاتیان بە کلتووری وڵاتانی تر و نیشاندانی هەولێر وەک شارێکی فرەکلتوور و میواندۆست کە هەموو ڕەنگەکان لە خۆی دەگرێت.

مەراکیش لە دڵی هەولێر گەشتێک بۆ ناو کلتووری مەغریب
مەراکیش لە دڵی هەولێر گەشتێک بۆ ناو کلتووری مەغریب
Top