گەشتی شاندی ئەمەریکا بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشایەوە و دانوستانەکان دواخرا

گەشتی شاندی ئەمەریکا بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشایەوە و دانوستانەکان دواخرا

 

 

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەو پێشنیازەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی بەردەوام پێشکەشی کردووە "بەس نییە" و لە ئەنجامدا سەفەری شاندی ئەمریکی بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشاوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ زیادی کرد: ئێرانییەکان بەڵگەنامەیەکیان پێداین کە دەبوو باشتر بوایە و جێگای سەرنجە، ڕاستەوخۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی، لە ماوەی ١٠ خولەکدا بەڵگەنامەیەکی نوێمان پێگەیشت کە زۆر باشتر بوو.

بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، دووپاتیکردەوە کە ئێران دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی بوەستێنێت و گوتی: چەکی ئەتۆمییان نابێت... پێشنیارێکی زۆریان کرد، بەڵام بەس نەبوو.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند، کە ئامادەیە دانوستان لەگەڵ هەرکەسێک بکات کە پێویست بێت، بەڵام هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێک  چاوەڕێ بکات و گەشتێکی دوور و درێژ ئەنجام بدات.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top