ناسنامەی تەقەكەرەكەی ئەمریكا ئاشكراكرا ..
پۆلیسی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی لە ژەمی ئێوارەی پەیامنێرانی كۆشكی سپی لە واشنتۆن دی سی تەقەی لە بریكاری دەزگای نهێنی كردووە، بە چەندین چەك و چەقۆ چەكدار بووە.
هەریەك لە (دۆناڵد ترەمپ )سەرۆكی ئەمریكا و خانمی یەكەم (مێلانیا ترامپ ) و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بە خێرایی لە چالاكییە ساڵانەیەكەوە گواسترانەوە بۆ شوێنێكی سەلامەت دوای ئەوەی چەندین دەنگی تەقە لە دەرەوەی هۆڵی ئاهەنگەكانی هۆتێل واشنتۆن هیڵتۆن بیسترا كە نزیكەی ٢٥٠٠ كەس ئامادەبوون.
جێفری كارۆل، سەرۆكی كاتی پۆلیسی بەشی پۆلیسی میترۆپۆلیتان ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەكە لەكاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو ڕووداوەكە تووشی شەڕ و ئاژاوە بووە.
تۆمەتبارەكە تەقەی لە ئەفسەرێك كردووە بەڵام هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە، چونكە گوللە بەندی لەبەردا بووە.
لەلایەن هێزەكانی جێبەجێكردنی یاساوە دەستبەسەركراوە , كەچی بەرپرسان پێیان وایە تۆمەتبارەكە بە تەنیا مامەڵەی كردووە،جارێ پاڵنەرەكەی ڕوون نییە بۆ ئەو تاوانەی ئەنجامداوە یاخو كام كەس و لایەنی لە پشتە ..
پۆلیسی ئەمریكا پڕۆفایلی تەقەكەرەكە (لینكیدئینی كۆل تۆماس ئالنی) پشتڕاستكردەوە، كە تێیدا خۆی بە "ئەندازیاری میكانیكی و زانای كۆمپیوتەر " وەسف دەكات.
ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧ بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاری میكانیكی لە پەیمانگای تەكنەلۆژیای كالیفۆرنیا لە پاسادینا و بڕوانامەی ماستەر لە زانستی كۆمپیوتەر لە زانكۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا-دۆمینگێز هیڵز بەدەستهێناوە.
