پێگه‌وستراتیژی كوردستان له ناو ململانێى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
به‌و پێیه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به درێژایی مێژوو به‌هۆی سه‌رچاو ئابووری و سیاسی و پێگه‌ی ستراتیژییه سه‌ربازی و وزه‌وه و وه‌ك چه‌قی ململانێی وبه‌ریكه‌وتنی جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه ،به‌تایبه‌تی له ئێستای په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سیاسیی و سه‌ربازییه نوێیه‌كانی 2026 و گۆڕانكاری و پێشهاتی نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیدا ، له‌و نێوه‌دا رۆڵی گه‌لی كورد وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی و به‌تایبه‌تی خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وا له‌لایه‌ن بێلایه‌نی له نێو ململانێی زڵهێزانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و له‌لایه‌كی دیكه‌ش خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیدا ، له‌م قۆناغه نوێیه‌دا ، ده‌بێته هۆی جه‌مسه‌ری وه‌رچه‌رخانی نوێی و ده‌ستپێكێكی قۆناغێكی نوێ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ن به گرنگیدانی زڵهێزان و وڵاتانی جیهان به دۆزی كورد ، به‌تایبه‌تی كه توانیوێتی له نێو جه‌رگه‌ی قه‌یران وململانێیه‌كاندا ، ببێته هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی زڵهێزان به‌تایبه‌ت له‌رابردوو و ئێستاشدا وه‌ك هاوبه‌شێكی گه‌وره و سه‌ره‌كی له سه‌ر ئاسایشی جیۆپۆلۆتیكی و به‌تایبه‌ت شه‌ڕ وململانێیه‌كانی ناوچه‌ییه‌كان و شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل دژی ئێران ڕۆڵی گرنگی بینیووه
له‌و ڕووه‌وه ، گه‌لی كورد وه‌ك داینه‌مۆلا گۆڕانكارییه ناوچه‌ییه‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن توانیوێتی خواست و داواكارییه ره‌واكانی بگه‌ێنێت و له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك كاره‌كته‌رێكی كاریگه‌ری ناده‌وڵه‌تی ڕۆڵی به‌رچاو بگیرێت و له‌وه‌ش گرنگتر ڕێگه‌یان نه‌داوه وه‌ك كارتێكی گوار و سه‌ری ڕم بۆ شه‌ڕ وئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕێك كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دۆزی كورده‌وه نییه به‌كاربهێنرێن
پشتوانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانی بۆ پارێزگاریكردن له دۆزی كورد و به‌تایبه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌رگریكردن له ڕووی دابینكردنی به‌رگری ئاسمانی دژی هێرشی درۆنی ومووشه‌كی و ئینجا به‌رده‌وامی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی سیاسی و دیپلۆماسی له دۆزی كورد ،
له‌هه‌مانكاتیشدا له‌م قۆناغه‌شدا كاتێك سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد توانیوێتی هاوسه‌نگییه‌كی ورد له ململانێیه‌كان له پێنا وئایندی سیاسی خۆی و شیوازی چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌كانی خۆی بپارێزێت ، هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه كوردوكوردستان ،سه‌ركردایه‌تییه حه‌كیمانه‌كه‌ی ببێته جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خی ناوه‌ند سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی دوونیا ،بۆیه ئێستا ویست وداواكاری گه‌لی كورد ته‌نیا بۆ مافه‌كانی نییه ، به‌ڵكو گه‌لی كورد بووه‌ته به‌شێك له پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ دڕاشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ئه‌مه‌ش وایكردووه زڵهێزان ، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی و زه‌روور و متمانه‌پێكراو ببینێت
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته به‌كارهێنه‌ری هیچ هێزو وڵاتێكی ناوچه‌كه،له‌كاتێكدا هه‌ڵكه‌وته‌ی جیوپۆلۆتیكی و جوگرافی كوردستان ، كه‌وتۆته نێو چه‌قی جه‌نگ و ململانێی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل دژی ئێران ،بۆیه هه‌ر جوڵه‌یه‌كی هه‌ڵه و جه‌مسه‌رگیرییه‌ك ده‌توانێت كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه ،بۆیه دۆزی كورد بووه‌ته بابه‌تێكی سه‌ره‌كی و ستراتیژی له ناوه‌نده جیهانییه‌كاندا
به‌دڵنییایه‌وه ئایینده‌ی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ، له سایه‌ی ئه‌م جه‌نگ و ململانێیانه‌دا و ئه‌و سیاسه‌ت و مامه‌ڵه وبه‌ڕێوه‌بردنه سه‌ركه‌وتووانه‌دا زیاتر له جاران ده‌كاته هاوشێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی و كارته‌كانی كورد و سه‌نگ و پێگه‌ی و خواسته‌كانی زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر ده‌چن وكۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش زیاتر دان به‌و راستییه داده‌نێن ، به‌وه‌ی كه به‌بێ كورد ، هیچ سه‌قامگیرییه‌ك له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست نابێت،ئه‌م ڕوانگه ودیدگایه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه راستییه‌ی كه گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی توانیوێتی وه‌ك پێوستییه‌كی ستراتیژی له‌ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار ئاڵۆزدا بوونی خۆی بسه‌لمێنێت
لێره‌دا گرنگه گه‌لی كورد ، زۆر وردبینانه سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ورد بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌م قۆناغه نوێ و ستراتیژییه‌دا ، ده‌ستكه‌وتی سیاسیی و گرنگ به‌ده‌ست بهێنن ، چونكه هه‌موو ئاماژه و فشاره سه‌ربازی و سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و مامه‌ڵه‌كردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد ، ده‌بێته كلیلی سه‌ڕه‌كی له نێو ده‌روازی گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌وه‌ش پێوه‌ستی به ته‌بایی و سیاسه‌تی ژیرانه ویه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه
لە گریمانەی ئەم بەرەوپێشچوونانەی ساڵی 2026دا، لاواڵ وایدەبینێت كە كورد کلیلی سەرەکیی دەروازەی گۆڕانکارین لە ناوچەکەدا، بەڵام ئەم کلیلە لەناو ئاگرێکی گەورەدایە کە پێویستی بە حیکمەت و یەکڕیزی هەیە بۆ پاراستنی، هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن ، چیتر گه‌لی كورد به‌شێك نییه له كێشه و ئاڵۆزییه‌كان ، به‌ڵكو به‌شێكی سه‌ره‌كییه له هاوكێشه نوێیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و له هه‌مانكایتشدا هه‌میشه به‌شێكه له پارێزه‌ری سه‌قامگیری وئاشتی ناوچه‌كه . گه‌لی كورد وسه‌ركردایه‌تییه حه‌كیمانه‌كه‌ی توانیوێتی به كرده‌وه بیسه‌لمێنێت كه هه‌میشه فاكته‌ری سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی له ناوچه‌كه‌دا ، هه‌میشه وه‌ك جه‌مسه‌رێكی سه‌ڕه‌كییه بۆ هاوسه‌نگی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ پارێزگاریكردن له كوردستان و دۆزه ره‌واكه‌ی ، له هه‌مانكاتیشدا نه‌بێته قورانیی به‌رژوه‌ندی كاتی زڵهێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان .

رێبوار حەمەلاو شوانی