پیروتە سوری بەری مەرگە؟؟
کاتێک داگیرکەری عەرەبی لە ژێر چەتری ئاینی ئیسلامدا ، ڕوودەکاتە کوردستان ، هێزێکیان بەمەبەستی دەستبەسەرا گرتنی (گەورە قەڵا) ی مەلیک ( ئەژدەری) کوردان ، لە سەنگەسەرەوە ڕوودەکەنە ( بەری مەرگە) ، بەڵام دوای چەند جارێک لە هێرش و پەلاماری قەڵاکەیدا ، ڕووبەڕووی خۆڕاگرییەکی سەختی کوردان دەبونەوەو ، تێکدەشکان ، بەداخەوە لەو کاتەدا ناپاکێک بە ناوی ( پیروتە سور) پەیدادەبێت بەرامبەر بەدەستکەوتێکی حەرام خۆی دەفروشێت و دەچێتە خزمەتی داگیرکەران ، پێیان ڕادەگەێنێت ،من پلانێکم هەیە بۆ داگیرکردنی قەڵاکە ، پێی دەڵێن فەرمو پلانەکەت چییە ؟؟ چۆنکە شارەزای دەڤەرەکە بوو ، پێشیاندەکەوێت و هەر چی سەرچاوەی ئاوی قەڵاکەی هەیە ، پێشانیاندەدا ت و پێیان دەڵێت ئەم سەرچاوانە دایبخەن و ئیتر ئاو لە پارەزەرانی قەڵای کوردان دەبڕدرێت، سەرەڕای ئەوەش ، ئەو بەشە ئاوەی لە رێرەوەکەدا هەبو، بە خوێنی سەربڕینی ژمارەیەکی زۆری مەرو ماڵات ، پیس و ئاڵودەدەکرێت ، لە ئەنجامی ئابلوقەدانی درێژخایەن و بڕانی ئاو ، هێزی وڵاتپارێزی کوردان ناچاردەبێت ، ڕووبکاتە دەرەوەی قەڵاکە و ، دوای شەرێکی دلێرانەو کوشتارێکی زۆر لە داگیرکەران ، بەهۆکاری زۆری هێزی پەلاماردارو ناپاکی ( پیروتی ) نەفرەتلێکراو ، داگیرکەران ، توانییان گەورە قەڵای کوردان داگیریبکەن و تاڵان و برۆیەکی زۆریان ئەنجامدا ، بۆیە دڵنیام ؛؛
دوژمنانی کورد هیچ کاتێک نەیانتوانیوە زەفەر بە خۆ ڕاگری گەلەکەمان ببەن ، مەگەر کاتێک ، ناپاکەکان ڕيپێشاندەریان بن .
لە گەڵ ئەوەشدا ، رەوایەتی پرس و خواستی گەلی کوردستان و خوڕاگری گەلەکەمان ، هەڵکشانی بزووتنەوەی کوردایەتی بەرەو ئامانجە پیروزەکانی مسوگەردەکات .

عارف روشدی*